رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٦-١٢-٢٠١٨ ئەندامانی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان لە شاری لێنشۆپینگ بە مەبەستی نوێ كردنەوە و ھەڵبژاردنی كۆمیتەی بەرێوەبەری نوێ لە ساڵۆنی ستودیەفرێمیاندێت كۆبوونەوە.
سەرەتا لەلایەن بەرێوەبەری كۆبوونەوە خاتوو رێزان باڵەكی یەك خولەک بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەھیدانی ١٧ی خەرمانان و ھەموو شەھیدانی كورد و كوردستان راگەیندراو بە نوێنەرایەتی كۆمیتەی ئامادەكاری بەخێر ھاتنی سەرجەم ئەندامانی كرد و بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی خاڵ بەخاڵ پێشكەش كردن.
دوای ھەڵبژاردنی سكرتێر و بەرپرسی پێداچوونەوەی ڕاپورتی كۆنفرانس داوا لە خاتوو سكاڵا حەكیمزادە بەرپرسی یەكیەتیی ژنان لە شاری لینشۆپینگ کرا کە ڕاپورتی كارو چالاكی ماوەی دوو كۆنفرانس پێشكەش بكا.
دوای خۆێندنەوەی ڕاپورت داوا لە ئەندامان كرا كە ڕاو بۆچوون و پێشنیارەكانیان سەبارەت بە چالاكییەكانی ساڵی رابردوو و ھەروەھا پێشنیار بۆ چالاكی ساڵی داھاتوو بێنەبەرباس.
لەوبەشەش دا ھاورێیان چالاكانە بەشداریان كرد و بە تێبینی و پێشنیارەكانیان كۆنفرانسەكەیان دەوڵەمەنتر كرد.
دواین بەشی كۆنفرانس دیاری كرابوو بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ بەرێوەبردنی كار و چالاكی لە كۆمیتەی تازە دا، بە خۆشحاڵیەوە لەو بڕگەشدا چەندین ھاوڕێ ئامادەگی خۆیان بۆ كار كردن لە كۆمیتە نۆێ دا دەربڕی و بەو شێوەیە كۆبوونەوە كۆتایی پێھات.
دوای ھەڵبژاردنی كۆمیتەی نوێ ھاوڕێیان كۆبوونەوەی خۆیان پێك ھێنا و كار و بەرپرسایەتیەكانیان بەو شێوەی خواروە دابەش كردن.
كۆمیتەی بەڕێوەبەری نوێ لە شاری لینشۆپینگ:
بەرپرسی كۆمیتە: نەسرین محەممەدی
بەرپرسی پێوەندیەكان:كوێستان بابایی
بەرپرسی ماڵی: رێزان باڵەكی
دوو كەس وەك جێگر ھەڵبژێردران كە ناوەكانیان بریتیە لە:
كەژاڵ سولێمانی ئەحمەدی
كەماڵ قازی
یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان كۆمیتەی لینشۆپینگ