✍️نەسرین یوسفزادە
“خه‌باتی ئێمه ژنانی ئازادیخواز ڕوو له پیاوان نییه؛ پیاوان بابمانن، برا و هاوسه‌ر و کوڕمانن” ئه‌وه ڕهستهیهکه زۆر جارمان له زمانی شه‌هیدی پێشمه‌رگه، پیشمه‌رگه‌ی ژن هێمای غرووری ژنانی دێموکرات شه‌هید سۆهه‌یلا قادری بیستووه.
کاتێک کە قەڵای دێموکرات غروور و باوەڕی پێشمەرگه بوو وجودی ژنانی پێشمەرگە وەک خاتوو سۆهه‌یلا قادری و مامۆستا نەسرین حەداد هێما و غرووری ژن و پیاو و هەموو پێشمەرگەیەکی قەڵا بوو.
قەڵافەتی ژنانە و هەیبەتی پێشمەرگانەی ئەو دوو خاتوونە بوو کە زۆرێک لە ژنان چ ئەو ژنانەی لە ڕیزه‌کانی حیزب دان و چ ژنان و کچانی ئەوینداری کوردایەتی هان دا تا ببن بە پێشمەرگە. هه‌یبه‌تی قهڵائاسای ئه‌و دوو خۆشهویسهته، خۆنهویسهته بوو که قه‌ڵای لای زۆربه‌ی ژنانی حیزب ده‌یان به‌رابه‌ر خۆشتر کردبوو ته‌نانه‌ت ئه‌و کچ و کوڕانه‌ی که قوتابیانی ئه‌و دوو خاتوونه بوون و وانه‌ی کوردایه‌تی و ئهلف و بێی مرۆڤایه‌تی له‌وانه‌وه فێر ببوون هه‌موو ڕێگه و ڕێچکه‌ی مامۆستاکانیان گرته به‌ر و هه‌رگیز وانه‌کانیان له یاد نه‌کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له‌وان له قه‌ڵا و ته‌نانه‌ت له حیزبیش دوور که‌وتنه‌وه به‌ڵام هه‌وموو کاته‌کان مامۆستاکانیان هه‌ر له یاد بوو. من ئه‌وه‌م نه ئه‌و کات یان دوای شه‌هیدبوونیان به‌ڵکوو له‌وتا خۆم حیزبم ناسیوه له لایه‌ن هه‌موویان به‌دی کردووه.
پێشمەرگەی ژن ده‌توانێ لە کات و زەمانێکدا کە کۆمەڵگە لە نێوان دەیان موشکل دایه و ده‌یان نه‌هامه‌تی بینەقاقای خەڵکی گرتووە هێزێکی تۆکمه بێ بۆ ژنان و پیاوانێک که هیوایان به دواڕۆژێکی ڕوونی گه‌له‌که‌یانه. ئه‌و دوو خانمه خۆنه‌ویسته به کرده‌وه و کرداریان ئه‌وه‌یان سه‌لماند و فێری هه‌موو ژنان و پیاوانیان کرد که مرۆڤ هاوکات ده‌توانێ ژن بێ ، ده‌توانێ دایک بێ و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌توانێ پێشمه‌رگه و مامۆستا و ڕێنیشانده‌ری گه‌لێک بێ.
مێژوو زۆرێک له‌و شێوه ژنانه تێدا بووه که توانیویانه به هێز و توانای خۆیان سه‌روه‌رایه‌تی وڵاتێک بکه‌ن به‌ڵام ئه‌و دوو سه‌روه‌ره به کرده‌وه‌کانیان هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که لێیان نیزیک بوویان فێری فروتهنی و له‌خۆبردوویی کرد و هه‌موو کات خه‌ڵکیان به سروهری خۆیان زانی و هه‌رگیز خۆیان له سه‌روو که‌سی دیکه‌وه نه‌بینی.
ئێمه ده‌زانین له‌و کۆمه‌ڵگه پیاو سالاره‌دا که ژنان له که‌مترین ماف ته‌نانه‌ت مافه سه‌ره‌کی و ڕه‌واکانی خۆیان بێبه‌شن ژنێکی به هێز و به توانا وه‌ک خاتوونه ده‌نگ خۆشه‌که‌ی کوردکاناڵ به ده‌گمه‌ن ده‌بیندرێ. ئه‌وه ده‌نگ و ڕه‌نگ و هێما و قه‌ڵافه‌تی پێشمه‌رگانه‌ی خاتوونێک به نێوی سۆهه‌یلا قادری بوو که له شاشه‌ی کوردکاناڵه‌وه ده‌بیندرا و هێزی به زۆربه‌ی ژنان که له حه‌سره‌تی ژیانێکی ئارام‌دا بوون ده‌به‌خشی.
بۆیه ئێمه بڕوامان وایه که چۆن قه‌ڵای سه‌ربه‌رزی پێشمه‌رگه به مووشه‌ک له بن نه‌هات و هه‌ر یه‌که‌م ساته‌کانی مووشه‌کبارانه‌که بوو به مه‌ته‌رێزی پێشمه‌رگه هه‌ر ئاواش هه‌ر دڵۆپه خوێنێکی مامۆستایانی ڕێگای کوردایه‌تی و مرۆڤایه‌تی، شه‌هیدانی 17ی خه‌رمانان ده‌چێته ده‌ماری کوڕان و کچانی کورده‌وه و بیر و باوه‌ڕی ژنان، پیاوان، کوڕان و کچانی کوردستان وه‌ک به‌رزی باڵای قه‌ڵا و وێنه‌ی سه‌رکرده‌کانیان سه‌ر له ته‌شقی ئاسمان ده‌دا.
ئەو بابەتە تا ئێرەی لە ژ: ٤٨دا بڵاو بووەتەوە🖕
(هەر ئەوە بوو کە ئەمرۆ دوای ٥ساڵ لەو کارەساتە دژە مرۆیانە سەرگەرەکانی دێموکرات پڕە لە کوڕان و کچانی تازە نەفەس و ئازا و گیان لەسەردەست بۆ حیزب و گەلەکەیان. ئێستاش کە دوای ٥ ساڵ کۆماری هاژەک و سێدارە بۆ سێ جاری دیکە ئەو کارەساتەی لە قەڵا و نکەکانی دێموکرات دووپات کردەوە هەر قەڵای باوەڕی پێشمەرگە لە شار و شاخ هەر لەسەر پێ و هەرمانە.