شلێر ڕەشیدی
نووسەرانی بەهێزی پیاو
بەناوبانگانی سەردەم
ئازا دەنگ دلێرەکان
براوەی خەڵاتەکان
ڕایان وایە جیهانبینێکی بەرین لە بەرۆک دەم
بڕیارم دا
گەر کرا جیهانبینی هاوسەرەکەم بگۆڕم و
پێناسەێک لە کۆمەڵگاە بۆ سەربەخۆییم وەر بگرم
کەلتووری سەپاو ڕازی کەم
موجەوزی ژنی تەنیا لە بارەگای ئایدولۆژی و
دەسەڵاتی پیاو پەرەست وەربگرم
گەر حوکمی ناشیزەیم نەدرا
وگومان لە ژن بوونم نەکرا
سەرێک بەنێو شاری خۆمدا پیاسە بکەم
زۆر شەقام وزۆر کۆڵانی شارەکەی خۆم نامۆیە بۆم
گەر بڕیاری هەرزەگەریم نەدرا
وابڕیارە
قەدەغەی شار بەزاندن بشکێنم
نیوە ڕۆژێک سەردانی شارەکەی تەنیشتمان کەم
گەرتوانیم پێناسە هەڵەکانی پیاوانەی سەرشەقام
لە تەنیا بوونم بگۆڕم
گەر بەر پەلاماری پیاوانەیان نەکەوتم
بڕێک بە دووی ئازادیدا بگەڕێم
دێموکڕاسی وپێشکەوتوویی وڵاتەکەم
ئەو ناوە گەورە گەورانەی کەپیاوانەن تاو توێ کەم
گەر بەرشاڵاوی پێوەری پیاوەتیان نەکەوم
ئەمەوێ شێعرێک بڵێم هەموو جیهان بگرێتەوە
بەڵام تەنیا مەتبەخم لێ دیارە ودیوارەکان
ڕواڵەتێکی یەکجار پیاوانەو
پانتای بینینی داسەپاو
چوومەتە خانەی حەرامەوە
دوڵابێکم داپۆشراو
پڕلە شەرەفی پیاوانە
چاوەکانم کلیلی شەرەفی پیاوە
گەر بمهەوێ جیهان بینیم فراوان کەم
ئەوان شەرەفیان دەدۆڕێ
حکوومەتی پاشایەتی چەن ساڵانەیان دادەڕووخێ
شلێر ڕيشیدی
سەرچاوە: لاپەڕەی تلگرامی شاعیر