ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی خاکەلێوە شەهلا حاجی ڕەحیمی، ئەندامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران توانی بەسەرکەوتوویی قۆناغی بەکەلۆریۆس (لیسانس)، لە بەشی ڕاگەیاندن زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی ئاداب بە پلەی باش بەدەست بێنێت.
شەهلا حاجی ڕەحیمی لە ساڵی ۱۳۹۱ـەوە ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ساڵ ۹۳ بوو بە ئەندامی یەکیەتیی ژنان و هەمیشە وەک ئەندامێکی چالاکی ئەو ڕێکخراوەیە کاری کردووە. ئەو لە کۆنگرەی ٨ی یەکیەتیی لاوان وەک ئەندامی بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە هەڵبژێردا و ماوەی چوار ساڵیشە ئەندامی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانە.
بە هۆی ئەو سەرکەوتنەوە لەلایەن ڕێکخراوەی ژنان و بەشی ڕاگەیاندن پیرۆزبایی پێ دەڵێین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ بەئاوات دەخوازین.