- لە ڕێکەوتی ٨.٣.٢٠٢٥ لە شاری کۆڵنی ئاڵمانیا یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئیران بە هاوبەشی سێ ڕێکخراوی تری ژنان هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز کرا.
- سەرەتای سیمینارەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد وکوردستان بە تایبەت شەهیدانی شۆرشی ژینا دەستی پێکرد.
- سیمینارەکە پێکهاتبوو لە دوو پانیل ،پانیلی یەکەم بریتی بوو لە باسێک لە سەر گەڕانەوە بۆ مێژوو ڕۆڵ ومافەکانی ژنان لە ژێر ڕۆشنای دەقە میێخەکیەکانی پاشانشینی ئەراپخا (کەرکوک) لە نێوان ساڵانی ١٥٠٠ـ١٣٥٠ پ.ز.دا. کە لە لایەن بەرێز (دکتۆر ئاسۆس محمد مەلا قادر) پێشکەش کرا و دواتر لە لەیەن بەشدار بوانەوە چەند پرسیارێک ئاراستە ناوبراو کراو زیاتر کۆرەکەیان دەوڵەمەند کرد .
- لە پانیلی دووەمی سیمینارەکە لە لایەن (ئیلهام چایچی) بەرپرسی کومیتەی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئیران لە وڵاتی ئەڵمانیا باسێک لە سەر ژن و سیاسەت پێشکەش کرا
- (دواتر لە لایەن (لەیلا دیوبەند پەیامی هاوبەشی هەر چوار رێکخراوەکە خوێندرایەوە دواتر لە لایەن (مریەم ئەحمەدی) پەیامی (پەخشان عەزیزی) خوێندرایەوە
- بەشی کۆتایی سیمینارەکە تایبەت بوو بە بەشی هونەری، کە تیایدا چەندین بەرهەمی هونەری لەلایەن (حەیات ئەڵماسی و خەیرەدین بیرۆ) پێشکەش کران.
- یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران
- سەنتەری ژنانی کورد -کۆڵن
- ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان نینا
- ئاسۆی ژنی کورد







