جیهان بێتووشی
کاتێک لە ماڵەکەی خوماندا گوڵ و گیای بەهارانمان هەبیت دەتوانین ڕێگری بکەین لە زور نەخوشی. چونکە کوردستان یەکێکە لەو وڵاتانی خاونی زۆر ڕوەکی بەهاری کە نمونەیەک لەو ڕووەکانە «شمڵی»یە کە زۆر جار بە «زبری» ناودەبن چونکە سودیکی زۆری هەیە بەڵام دەبێت ئەوشمان لە یادنەچێت کە بی زیانیش نییە.
سودەکانی شمڵی
١ـ ئەو کەسانەی کە کێشەی میزکردنیان هەیە دەتوانن شمڵی بکوڵێنن و ئاوەکەی بخۆنەوە سودی لێ دبینن
٢ـ بۆ ئەو ژنانەی کە کیشەی هێلکەدانیان هەیە یان سووڕی مانگانە دەتوانن کەوچکێک شمڵی هاڕدراو لەگەڵ هەنگوین تیکەڵ بکەن و بیخۆنەوە
زیانە کانی شمڵی
١ـ زۆر خواردنی بە مەبەستی قەڵەو بوون هوڕمۆنی شیر زیاد دەکن.
٢ـ خانمانی دووگیان وا باشترە نەیخۆن چونکە زیانی هەیە بۆ کورپەکەیان
٣ـ مندال لە خوار چوار ساڵ باش نییە بیخوا
٤ـ ئەو کەسانەی کە حەبی ئاسپرین بەکار دێنن نابێ بیخون
شمڵی دکریتە نێو نان تام و بۆنێکی خۆشی پێدەبەخشێت.
پوونگە
پوونگە کە پوونەشی پێ دەڵێن هەم لە ئاو و هەم لە وێشکانی هەیە چەندین جۆری هەیە کە بۆنێکی خۆشی هەیە و بۆ زۆر مەبەست بەکار دێت. پوونگە لە زۆر ناوچەی کوردستان بۆ خواردەمەنی بەکار دێت. یان وشک دکرێت و بۆ مەبەستی بۆن خۆشی و تام لە زۆر خواردەمەنی دکریت. لێرە دا من دەمەوێت باس لە سودەکانی ئەو ڕووەکە بەسوودە بکەم
١ـ بۆ ئەو کەسانەی سستی گەدە یان ڕیخوڵەیان هەیە بەکاردێت کەوەچکێک چایی دەمی کەی و بیخونەوە
٢ـ بۆ ئەو کەسانەی کە برینی ناودەمیان هەیە دەیکولێنن و بە ئاوەکەی غەڕغەڕی پێ دەکەن دەتوانێ چارەسەرێکی باش بێت.
٣ـ پوونگە دژەباکتریا و دژەڤایرۆسە و سەوزەیەکی نایابە بۆ کوشتنی میکڕۆب و ڤایروسەکان
۴ـ دەتوانێت کرمی مەعیدە بکوژێت و سودی هەبێت
۵ـ دەتوانەشی بکرێتەوە تامێکی نایاب بە خواردەمەنی و بەکار دێت یان وشک دەکرێت و بۆ مەبەستی بۆن خۆشی و تام لە زۆر خواردەمەنی دەکرت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ