جیهان بێتووشی
هەنجیر میوەیەکی هاوینەیە و تامێکی خۆشی هەیە بەڵام لەگەڵ ئەو تامە شیرین و خۆشەدا سوودێکی یەکجار زۆری لە خۆیدا کۆکردۆتەوە کۆمەڵێک ڤیتامینی باش لە میوەی هەنجیردا هەیە وەکوو ڤیتامینەکانی k و c و A وە دەوڵەمەندا بە ماددەی ئاسن بۆ کەسانی کەم خوێن بە سودە بڕێکی باش لە ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات و پێشتر وا باس دەکرا خواردنی هەنجیر بۆ کەسانێک کە شەکرەیان هەبێ باش نییە بەڵام بە پێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان خواردنی هەنجیر بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە نەک هەر خراپ نییە بەڵکوو زۆر باشە و ڕێکخەری شەکری خوێنە هەنجیر هەر بە تەنیا خواردنەکەی سوودمان پینابەخشێ بەڵکو ئەو شیرەی لە هەنجیری نەگەییودا هەیە دەتواندرێ بە کار بهێنرێت بۆ هەوێنی شیر کە دەیکاتە ماستێکی نایاب و بەتام وە خانمە دەستڕەنگینەکانی کوردستان لە کاتی خۆیدا وەکو هەوێنی دروستکردنی پەنیر بەکاریان هێناوە هەروەها شیری هەنجیر بە کار دەهێندرێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست وەکوو ئەکزیما و بالوکە هەنجیر یارمەتیدەرێکی باشی خانمانی دووگیانە لە کاتی دووگیانیدا بە خواردنی هەنجیر دایکەکە دەتوانێ خۆی بپارێزێ لە قەبزی و کەم خوێنی و بەمەش ئاگاداری تەندروستی خۆی بێت.
لە کوردستان هەنجیری وشک دەکرێتەوە و لە وەرزی زستاندا پێشکەش بە میوان و خۆشەویستانمان دەکرێ بێگومان بە وشکردنەوەی هەنجیر هیچ لە بەها خۆراکی و سوودەکانی کەم نابێتەوە بەڵکو سوودی تریش لە خۆی دەگرێ وەکوو چارەسەری کێشەکانی سینگ و کەمکردنەوەی کۆکە و بەڵغەم دەکات بۆ تەنگە نەفەسی و چالاکردنی جگەر بەسوودە .
هەنجیر دەکرێ بە مرەبا و تامێکی خۆشی هەیە و سفرەو خوانی بەیانیانمان ڕازاوەتر دەکات.
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوە بڵێم بۆ دڵێکی تەندروست و ساغ دەبێت لە وەرزی هاویندا خۆت لە خواردنی هەنجیر بێبەش نەکەی بەڵام دەبێت ئەو کەسانەی کە حەساسیەیان بە خواردنی میوەی هەنجیر هەیە ئەم سوودانە لە میوەیەک یان ڕووەکێکی تردا پڕ بکەنەوەو خۆیان لە خواردنی میوەی هەنجیر بە دوور بگرن.