جیهان بێتووشی
تووچیە ؟ سوودەکانی چییە ؟دەتەوێ بزانی توو لە کام جۆری درەختە؟ دەتەوێ بزانی سوودەکانی توو چین ؟ کەواتە وەرە با من پێت بڵێم توو درەختێکە لە درەختە گوڵدارەکان واتا سەرەتا گوڵ دەردەکا و دواتر گوڵەکان دەبن بە بەر بە دەیان جۆری توو لە دنیادا هەیە و کە هەیانە بەردارە و هەشیانە بێبەرە کە پێی دەوترێ (تووی زڕ )داری توو جگە لەوەی بەرێکی بەسوود پێشکەش دەکات بێگومان سێبەرێکی خۆشیش دەدا بە ماڵ و باغ و کۆڵانەکانمان داری توند لە سەرەتای تەمەنی خێرا گەشە دەکات و باڵا دەکات توو چەندین جۆری قەبارەی ورد و گەورە و ڕەنگی سپی و سوور و ڕەشی هەیە کە هەر کەسێک حەز بە جۆرێک لە لەو تامانە دەکات هەندێک کەس حەز دەکات توو هەر بە سووری بخوات پێش ئەوەی ڕەنگی ڕەش بێت ئەمەش ئەو کەسانەن کە حەزیان لە تامی ترشی هەیە کوردستان وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە داری توو لە چەندین ناوچەی کوردستان گرنگی زۆری پێ دەدرێ چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری لێ دروست دەکرێ توو لە وەرزی بەهاردا پێدەگات ،بەڵام لە زۆر ناوچەی وڵاتەکەمان کە ناوچەیەکی سارد و فێنک بێ تا درەنگ توو دەمێنێتەوە واتا تاوەرزی هاوین.
جاران توو تەنیا وەکوو میوەیەک بەکاردەهات بەڵام لە ئێستادا توو چەندین بەرهەمی لێ دروست دەکرێت و بەرهەمێکی باشە بۆ جووتیاران بۆ لایەنی بازرگانی توو وشک دەکرێتەوە و لە شەوانی زستان وەکوو شەوچەرە دادەنرێت دەکرێ بە شەربەت و هەروەها دۆشاوی توو یەکێکە لە هەرە بەرهەمە بەناوبانگەکان بۆ تەندروستی و خواستی زۆری لە سەرە بەرهەمی توو میوەیەکی پڕ لە کالۆریا کانزاکانی کالیسیۆم و ئاسن ویتامینەکانی ئەی و بی تێدایە تۆش کە دەتهەوێ دوور بی لە کەم خوێنی و کەمی ڤیتامین لە وەرزی بەهاردا ئاگادار بە خواردنی توو لە کیس خۆت مەدە بۆ ئەوەی کە کەمی ڤیتامین لە لەشدا دروست نەبێت و پێستێکی جوان و درەوشاوەت ئەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی شەکرە بوون ناتوانن شەکر بە چا بخۆن دەتوانن چاکانیان بە تووی وشک بخۆنەوە باڵانسی شەکرەیان ڕاگرن بۆ ئافرەتان بە تایبەتی خواردنی یەک کەوچک لە دۆشاوی توولە بەیانیان دە توانی بە دووریان بگرێ لە هەر جۆرە ئیلتیهاب و نەخۆشییەک لە ڕەحم و هێلکەدانیان توو ڕیخۆڵەکان چالاک دەکات و لە قەبزی دەتانپارێزێت بۆ ئافرەتانی دوو گیان و شیر دەر بە سوودە و هیچ زیانێکیان پێناگەیەنێت بە مەرجێک کەسەکە حەساسیەتی بە میوەی توو نەبێت بەڵام ئەو کەسانەی کە بەردەوام سوکچوونیان هەبێ وا باشترە زیادەڕۆیی لە خواردنی توودا نەکەن .
توو سوودی زۆرە بیخۆ و تەندروست بژی .