دەسپێکی کۆبوونەوەکە بە باسێکی سەرۆکی سوسیالیست ئینتێرناسۆناڵ ژانێت کامیلۆ دەستی پێکرد، لە بەشێکی باسەکەیدا پرژایە سەر: بەرەنگاربوونەوەی تووندو تیژی دیگیتالی کە بابەتێکی نوێیە لە ئێستادا و وتی کە پێشتر ژنان راستەوخۆ توندوتیژیان بەرانبەر دەکر ئێستا بەشێوەی دیگیتاڵیش توندوتیژیان لەگەڵ دەکرێ.
باسەکانی رۆژی دوەمی کۆبوونەوە بریتی بوون لە بوێری ژنان لە هێنانە گۆری خواستکانیان لە نێو لیبرالیسم و کارتێکەری لەسەر کەمڕەنگ کردنەوە لەسەر سیستمی خۆشگوزەرانی.
نەبوونی هێزی سۆسیالیست لە بەڕێوەبردنی وڵات دەبێتە هۆی پشگوێ خستنی خەباتی ژنان و یەکسانی.
حیزب و ڕێکخراوە سۆسیالیستەکان بێنەوە مەیدان بۆبەدەستهێننەوەی متمانەی ژنان.
بۆ دووبارە سازکردنەوە و بەهێزکردنەوەی مافی یەکسانی پێویستە ژنان چالاکانە کاری بۆ بکەن
بۆ گەیشن بە ئامانج، پێویستە پیاوان پشتیوان و هاوڕێ بن.
ئەمانەو چەند باسێکی دیکە لە لایەن جێگرو بەشداربووانی کۆبوونەکە گفتوگۆیان لە سەر کرا.
جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیسپنیا خاتوو “ماریا یەسوس” باسێکی تێرو تەسەلی لەسەر ژنان و ڕۆڵییان لە ئیدارەی وڵاتدا پێشکەش کرد، و وتی ئێمە ژنان دەبێ بۆ وەدیهاتنی ئامانجەکانمان شەر بکەین، چون ئیدارە کردنی وڵات بێ بەشداری ژنان مسۆگەر نابێ. بۆ ئەوەش نمونەی وڵاتی خۆی ئێسپانای هێنایەوە کە لە ئێستادا چەند وەزیری ژنیان هەیە. هەروەها تەئکیدی لە سەر هەمیشەیی بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگای پەروەردە، خۆ پێگەیاندن، هەبوونی هەلی کار، سەربەخۆیی و خوێندەواری کردەوە.
جێگری سەرۆکی ژنانی سوسیالیست ئێنتێرناسیۆناڵ خاتوو “گوڵالە شەفکەندی” باسێکی لە سەر داهاتووی سۆسیالیسم و خەبات بۆ یەکسانی لە وڵاتەکەی مندا کرد. شەرەفکەندی ئاماژەی بە چەند خاڵی گرین کرد، یەکەم ئەو راستییە کە لیبراڵەکان لە وڵاتی ئێمە بە زمانی توند و لێبراوانە هێرش دەکەنە سەر بلۆکی چەپ و خەبات بەدژی هەلاواردنی رەگەزی. دوهەم چەپەکان لە گفتومانی خۆیاندا نە یەکدەستن، نە پێداگرن و هەروەها بۆ وەدەست هێنانی دەنگ هێندێک کەس پاشەکشەیان کردووە هەم لە بەرەنگارە بوونەوەی هەڵاواردن بە دژی ژنان هەم پاشەکشەیان کردووە لە بەشداری کردن یا رێگە دان بەدەرکەوتنی ئەو مەسەلەیە لە سیاسەتەکانیاندا و خالی سێهەمیش کارتێکەری ئیسلامی سیاسی هەم لە دەسەلاتدا و هەم لە کۆمەڵگادا و هەم لە گفتمانی هیزە سیاسیەکاندا.
“مەحبوبە رەحمی” لە باسێکی لە پێوەندی لە سەر دۆخی ژنان لە ئێران و ژنی کورد بەتایبەتی کرد. رەحیمی لە بەشێک لە باسەکەیدا وتی:
خۆشحاڵین ئێمەی ژنانی کورد ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسێکی گرینگ و هاوبەش بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهان، لێرە بەشدارین.
بێگومان پرسی یەکسانی لە جیهان پرسێکی گرینگە کە سەرەڕای هەوڵی زۆر و بەردەوامی ژنان، ڕێکخراوەکان، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ئێستاش ئەو پرسە نەگەیشتۆتە یەکسانی لە نێوان ژنان و پیاواندا، بەتایبەت لە بەڕێوەبردنی ئیدارەکردنی وڵاتدا.
لە حالێکدا کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان سیستمی سێکۆلاریزم جێگیرە، بەڵام تا ئێستاش نەیتوانیوە ببێتە ڕێگە چارەی گەیشتن بە یەکسانی.
دۆخی ژنان لە ئێران بەهۆی نەبوونی دێموکراسی و دەسەڵاتی ئایینی لەوپەڕی خراپیدایە
ژنان هەم بە یاسا و هەم لە کردەوەدا لەو وڵاتە مافەکانیان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە پێشێل دەکرێ و لەگەڵ هەر چالاکییەک دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان دەکرێن و لەوێش بە خراپترین شێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێ.
تەنانەت بزوتنەوە کۆمەڵایەتیی و مەدەنییەکانیش ئیجازەیان پێ نادرێ و بە توندترین شێوە سەرکوت دەکرێن. پێشیلکارییەکانی مافی مرۆڤ و بەرتەسککردنەوەی ئازادین لەو وڵاتە.
ژنانی کورد کە مێژوویەکی دوورو درێژیان لە هەوڵدان بۆ یەکسانی و دادپەروەری هەیە لە ناو کۆمەڵگەدا، چەندجار لەلایەن یاساوە زیاتر دەچەوسێنەوە، سەرەتا کوردبوونیان دواتر لەبەر ژن بوونیان وەک هاووڵاتیی پلە دوو و سێ بە ئەژمار دێن و هەموو چالاکیەکانیشیان بە سیاسی و ئەمنیەتیی دەکەن و ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر گوشارێکی زۆردان و سەرەڕای هەموو ئەو گوشارانەش بەردەوامن لە خەباتی مەدەنیی و هەوڵدان بۆ دابینکردنی یەکسانی.
دوکتوور “سۆزان فەتحی” باسێکی لە ژێر ناوی ژن،ژیان، ئازادیدا پێشکەش کرد.
لە بەشێک لە باسەکەی دا فەتحی وتی:
لە ماوەی کەمتر لە یەک حەفتەدا خەڵکی ئێران نزیک دەبنەوە لە یارییەکی تری سیاسی کە خۆی بە هەڵبژاردن دەناسێنێ. من ئەمە بە یاری ناودەبەم چونکە حیزبەکەم و زۆرێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەی ئێران ناچارن لە جیاتی ئەوەی ببنە بەشێک لە پەرەسەندنی دیموکراسی و سۆسیالیزم و فێمینیزم لە ئێراندا.
لەم دیکتاتۆرییەدا کە لەلایەن سەرکردە ئاینییە توندڕەوەکانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکرێت، ژنان بەبێ هیچ جێگایەک لە سیاسەتدا سەرکوت دەکرێن. لە سەد دا ۶ ی ئەندامانی پەرلەمانی ئێران ژنن و تەنیا ۱ ژن لە حکومەتدا هەیە کە چۆن بەرپرسە لە کاروباری ژنان و خێزان.
دڵنیام هەمووتان هەواڵی چەکی بالیستیکی ئێرانتان بیستووە و بینیتان کە خەڵکی کوردستانی عێراق دەکوژن، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران خەڵکی ئۆکرانیا دەکوژن، گروپە تیرۆریستییەکانی ئێران خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی جیهان دەکوژن.
دوارتر باسی لە ئازارو زەبروزەنکانی رێژیمی ئێران بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حیزب کرد.
ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئێران، کە بارەگا سەرەکیەکانی لە کوردستانی عێراقە، زۆرترین ئازاری لە دەست ڕژێمی پێگەیشتووە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و ئەندامانی خێزانەکانیانمان لەدەستداوە. درەنگانێکی دوێنێ ڕژێمی ئێران چەکدارانی عێراقی ناچار کرد دیوارێک لە دەوروبەری شوێنەکانی کەمپی ئازادیمان لە کوردستانی عێراق دروست بکەن کە خەڵکی مەدەنی تێیدا دەژین. ئەمەش بۆ کۆنترۆڵکردنی هەموو جوڵەیەک لە ئەندامانی ئێمە و خێزانەکانیان. بێگومان ئەمە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەوان، بەتایبەتی ئەو ژن و منداڵانەی کە هەمیشە گەورەترین قوربانی جەنگن.
وەک هاوڕێیەک داواتان لێ دەکەم کە لەگەڵمان بوەستن و بێدەنگی بشکێنن. ئێمە ناتوانین ڕێگە بدەین ڕژێمی ئێران بمانخنکێنێت و ژن و منداڵی بێتاوان بکوژێت.
یەکیەتیی ژنانی دێموکرتاتی کورستانی ئێران، کۆمیتەی دەرەوەی وڵات.