
ڕۆژی چوارشەممە 1404/1/20ی هەتاوی
ڕێکخراوی یەکیەتی ژنان لقی کۆیە سەربە یەکیەتیی نیشتمانی، بە سەرپەرەستی چیمەن خان بەرپرسی رێکخراوەکە بە فەرمی دەعوەتی ڕێکخراوەکەمانیان کرد.
لەم سەردانەدا ، زۆرینەی دەستەی بەڕێوەبەری بە سەرپەرەستی سکرتێری یەکیەتیی ژنان خاتوو شنە دروودگەر سەردانی ڕێکخراوی ژنانی کۆیە کرا و دانیشتنێکی دۆستانە بەماوەی چەند کاژمێر و هەروەها باس و بابەتێک لەسەر کاروچالاکی لەسەر پرسی ژنان لە ساڵی نوێدا هاتە بەر باس و لە لایەن هەر دوو ڕێکخراوەوە جەخت لە سەر هاوکاری زیاتر کرا.