ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 5ی نوامبێری 2022ی زایینی, خۆپێشاندانێك بە دەسپێشخەری بەشی پێوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و به هاوكاری ڕێكخراوی ژنانی پارتی سوسیالیستی سویس و هەروەها نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران، بە بەشداری بەرچاوی کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی له شاری “بێرن”ی وڵاتی سویس به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و خۆپێشاندانەدا 5 ئەندام پارلمانی سویس بە ناوەکانی “فلاڤیا ڤاسێر فاڵێن” و “سدریک ڤێرمووتە” لە حیزبی سوسیال دێموکرات (SP) و “مارینە بیندێر” لە حیزبی دێموکرات مەسیحی (CVP ) و “ناتالیی ئیم بوودن” لە حیزبی سەوزەکان و نوسەرێکی بەناوبانگی وڵاتی سویس بە ناوی “لۆکاس بیرخووس” په‌یامی خۆیان سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای ئێران پێشكه‌ش كرد و پشتگیری خۆیان لە گەلانی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كاندا, له لایەن ئه‌ندامانی “یه‌كیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران” ەوە سروودی “ئه‌ی شه‌هیدان” پێشكه‌ش به خۆپێشانده‌ران كرا.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كەدا هونه‌رمه‌ندی یارسانی “ئاره‌ش غه‌ریب” گۆرانییه‌كی كه تایبه‌ت به شه‌هید ژینا ئه‌مینی ئاماده‌ی كردبوو, پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە خۆپێشاندەران بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و دانی دروشم و بانگی ” ژن، ژیان، ئازادی” بۆ جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی بەرینی گەلانی ئێران دووپات کردەوە.