کوێستان عومەرزادە
خەڵکی ئێمە خاک دەپۆشێ
خۆیان دەبنەقوربانی خاک
ڕۆژی خاک پۆشانە ئەمرۆ
ڕەشبەڵەکی گرتوە
لاوی خوێن گەرمی وڵاتە
گرتویە دەسرەو جامانە
یادگاری کۆمارە
بۆتە
ڕەمزی ئەم ئاڵاو ڕەنگانە!!!
بیری ڕونی پێشەوایە
تین و تەوژمی هیوایە
دەگێرن دەسرەی نەسرەوتن
بانگی ئازادی نیشتوە!!
یادگاری چوارچرایە
واگڕی گرتۆتەوە!!!
دێنە مەیدان دەبنە قوربانی نیشتیمان
لەوچیاو دۆلانەوە،
رەنگی هەرمان دەردەکا نەورۆزی
خاک پۆشانی من
بەیادی کۆمارەوە.
بەیانی رزگاری خاکمە
من رۆلەی ئەو گەلەم
پێشەوا سەرقافڵەمە.
چۆن نەمرم بەم شاخانەوە!!!
جامانەی خوێنی شەهیدم
تاجی سەرمە،،
چۆن نەبن بە خاکی ژێر پێی
نیشتیمانی زامدارمەوە.
تۆ بەتاسەی سەرکەوتنی ،
بۆ چۆڕێ خاکی ئازادیت
سەدان لاوت بوون بە
قوربان
بەو دەشتو کێوانەوە
بونەهێمای بەرخودانت
من چۆن نەبم بە قوربانی
بستێ خاکی خاک پۆشانت،،
گۆوەندی ئەم ساڵەی خاک پۆشان
لەگەروی نەرۆز دا دەلەرێ
خاکی باب و باپیرانم،
نەورۆزی سەرکەوتن
دەگێرێ.
من دەبمە فیدای خاک پۆشانی خاک پارێزانی نیشتیمان
مەشخەڵی دەستم بەتینە بۆ نەیارو
نەحەزان.
من ڕۆڵەی ئەو خاک و ئاوەم
پێشمەرگە تاجی سەرمە!!
کواسڵدەکەم لە دوژمن و نەیارانی
خاک خۆران.
هەستە رابە
شارو گوندی رۆژ هەلاتت
بە دەنگی دلێری پێشمەرگە،
شاگەشکەکرد.
بەڵێن دەدەم تاکو ماوم
ببمە رەمزی خاک پارێزانی وڵات!!
تا وەدیدێ ئازادی خاک
هەر دەجەنگم نابەزم
من جامانەی خاک پۆشانم
کردۆتە رەمزی ئەم وەرزە
لەگەل بیری پێشمەرگەدا
من پی دەگرم
من پێدەگەم بەسەرکەوتنی ئەو گەلەم