بەداخەوە ئەمڕۆ خاتوو ئاسیە هیجری خوشکی بەڕێز مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کچی بەڕیز محەمەدئەمین هیجری و حەلیمە دانشپەژوو ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ئاسیە هیجری پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ڕێزدار مستەفا هیجری و بنەماڵەی بەڕیزیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. ڕوحی شاد و یادی هەرمان.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران