ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 22.05.2024 دەستەی بەڕێوەبەرییەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ئۆسلۆ (نۆروێژ) گەشتێکیان بۆ ئەندامانی یەکیەتیی ژنان، بۆ کۆڵن لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە بر،کەژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان تێیدا بەشدار بەشدار بوون. هەر لەو گەشتەدا سیمینارێک لە لایەن مەحبووبە ڕەحیمی بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دەرەوەی وڵات بەڕێوە چوو. ناوبراو باسێکی لە سەر باوەڕ بە خۆبوون و شێوەی بەڕێوەچوونی کاری ڕێکخراوەیی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد.
لە بەشی یەکەمی باسەکەی لە سەر باوەڕ بە خۆ بوونی ژنان وتی : بە داخەوە ئەو کولتوورەی کە ژنی کوردی تێدا پەروەردە کراوە، نەمانتوانیوە وەک پیاوان خۆمان لە شوێنە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەت لە کاری ڕێکخراوەیی و حیزبیدا ببینینەوە”
هەروەها لە درێژەی باسەکانیدا وتی کە
بە خۆشیەوە گرینگی بەشداری مافەکانی ژنانیش لە گەشەکردندا دەبیندرێ، هەر وەک هەموومان شاهید بووین لە دەورانی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی و ئێستاشی لە گەڵ بێ ژنان بەگشتی و ژنی کورد بەتایبەتی جورئەت و باوەر بە خۆبوونی گەیشتە لووتکە باوەر بە خۆبوون دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی سەرنجت لەسەر سەرکەوتنەکانی ڕابردووت بێت، ئامانجی واقیعی خۆت، بە کەسانی دیکە نیشان بدەی.
هەروەها کارکردن لەسەر بیرکردنەوە نەرێنییەکان و پراکتیزەکردنی و چاودێریکردنی خۆت دەتوانێت بە تێپەڕبوونی کات باوەڕ بەخۆ بوون بەهێز بکات.
هەموومان باش دەزانین ژنان زۆر شیتیان لە دەست دێ، تەنیا دەبێ هەوڵ بدەین و نیشانی بدەین کە ئێمەش بەشێکین لە کۆمەڵگە، و هیچ نەتەوە کۆمەڵگەیەک بە بێ بەشداری ژنان ناتوانی سەرکەوتووبێ.
لە بەشی دووهەمی باسەکەیدا لە سەر شێوەی کاری رێکخراوەی و ئەرک و ڕۆڵی بەرپرسایەتی لە رێکخراوەدا بوو.
بە هیوای هەرچی زیاتر گەشەکردنی ژنان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی خەبات و بردنە سەری ڕادەی زانیاریان لە خەباتی سیاسی، تەشکیلاتی و بەرێوەبەریدا.