لە شاری لیللەستڕۆم، لە ڕۆژی پێنجی دێسامبری ٢٠٢٤.
كۆنفڕانسی خۆبەش هەموو ساڵێك بە بەشداری سەرجەم ڕێكخراوەكانی نۆڕوێژی و كەمەنەتەوەكان لە ٥ی دێسامبر دا بەڕێوە دەچێ.
لەم كۆنفڕانسەدا زانیاری لەسەر کارەکانی شارەوانی بە کاری خۆبەخشی و چارەسەری دیجیتاڵی و زانیاری بەسوود پێشكەش دەكرێ و دەرفەتێک بۆ ناسینی ڕێکخراوە خۆبەخشەکانی تر، ئاڵوگۆڕی بیرۆکە، ئەزموون و
هاوکاری نوێ لە نێوان ڕێكخراوەكان.
هەروەها دەرفەتێکی زۆر باش بۆ كار كردن لەسەر کارەکانی شارەوانی بە کاری خۆبەخشی.
سەرتا لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە بەخێرهاتنی بەشداربووان كرا و بەرچاوڕوونی لە سەر كۆنفرانسەكە پێشكەش كرا.
دواتر بەرپرسی شارەوانی لیللەستڕۆم وتارێك لە ژێر ناوی گەشەكردنی زیاتر لە كاری خۆبەخشدا پێشكەش كرد.
هەر بەدوای ئەودا بەرپرسی بەشی كولتووری نینا لاگفێلد و ئیرێنە بە وردی باسی شێوەی كاری هابەشیان كرد.
لە بەشی دووهەمی بەرنامەكەدا چەند وتاری دیكە وەك
پلانی کارکردن دژی هەژاری منداڵان
پانێل دەبات پێشكەش كران.
لەو پانێل دەباتەكەدا
خاتوو مەحبوبە ڕەحیمی باسی لە سەر هەمەرەنگی كرد وتیی:
هەمەڕەنگی لە کاری خۆبەخشیدا زۆر گرنگە کە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بتوانن بەشداری تێدا بکەن و هەست بە بەشداریکردن بکەن.
لە کاتی پەرەپێدانی ستڕاتیژی خۆبەخش بۆ سێ ساڵی داهاتوو، پێویستە سەرنجمان لەسەر بووارە سەرەکییەکان بێت کە پەیوەندییان بە
هاوکاری هەمەڕەنگییەوە هەیە.
درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە کۆچبەرەکان، کۆمەڵگە، و گروپەکانیتر بۆ درووستکردنی پردێک بۆ کاری خۆبەخشی.
هەروەها لە بەشێكی دیكەدا وتی : زۆر گرینگە كە لە لایەن شاڕەزاكردنی كاری خۆبەخش
پەڕوەردە و ڕاهێنان بۆ بەڕێوەبەرانی ڕێكخراوەكان بكرێ و
دانی زانیاری دەربارەی هەمەڕەنگی و گشتگیری، بۆ ئەوەی ڕێکخراوەکان بتوانن باشتر لەگەڵ گرووپە جیاوازەکاندا کاربکەن.
هاوكاری و گۆڕێنەوەی بیروڕا و هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تر بۆ هاوبەشکردنی كاری ڕێكخراوەیی و گشتگیری بكرێ.
چۆن ئەو ڕێكخراوانە نوێنەرایەتی زانست و ئەزموونی جۆراوجۆر دەکەن چ لە ڕێگەی دەربڕینی کولتووری جیاواز و چ لە ڕێگەی نەریتە کولتوورییەکانەوە بێ.
پێویستە شارەداری دەرگای كراوە بێ بۆ مامەڵە كردن، چ لە نێوان ڕێكخراوەكان و چ بۆ ناو کاری خۆبەخشی. چۆن تۆڕی ڕێكخراوەكان کولتوورییەکان و ڕێكخراوە تەقلیدیەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و کۆبوونەوەی خاڵە هاوبەشەکانەوە دەپارێزرێت.
لە بەشی كۆتاییدا ڕەحیمی وتی:
گرینگە گرووپی تایبەت بۆ پشتگیریکردنی کاری خۆبەخشیش بەشداری لە کاری گشتگیردا بکات.
زانیاری زیاتر لە نێوان شارەوانی و ڕێکخراوە خۆبەخشەکاندا بۆ ئەوەی بتوانین هاوکاری و کارگەلێکی نزیکترمان هەبێت.