ڕۆژی شهممه ٢ی نوامبری ٢٠٢٤ی زایینی، له شاری لیلهسترۆمی وڵاتی نۆروێژ، فێستیڤالی کولتووری گەلان لەژێر ناوی “کولتوور میکس”به ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەو شارە و بهشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە نەتەوە جیاوازەکانی دانیشتووی ئەو پارێزگایە لە هۆڵی کولتوورسەنتەری لیلەسترۆم بەرێوە چوو.
كولتوورمیكس ڕێوڕەسمێكی ساڵانەیە كە لە وڵاتی نۆروێژ و شاری لیللەستڕۆم بەڕێوەدەچێ و ژمارەیەكی بەرچاو لە نەتەوە جیاوازەكان وەک: كورد، پاكستانی، عەرەب ، سۆمالی ئەفغانی و… تێیدا بەشداری دەكەن. مەبەست لە پێكهێنان و بەڕێوەبردنی ئەم شێوە بەرنامانە لەلایەن کۆمونی لیلەسترۆم، ئینتیگرێرینگ و ئاشنا بوونی نەتەوە جیاوزەكانە بە كولتوور و شێوەی ژیان و هونەر و بەها گرینگە كۆمەڵایەتییەکانی یەكتر.
ئەمساڵیش هەر وەک ساڵانی پێشوو ڕێوڕەسمەكە لە ڕۆژی٢ی نوامبر لە لیلێسترۆم بەرێوەچوو.
كۆمیتەکانی دەرەوە و کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ وەكو ساڵانی پێشوو بۆ نیشاندانی كولتووری بەرزی نەتەوەیی بە گۆرانی، هەڵپەرکێ و خواردنی کوردی بەشدار بوون.
ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان و کوردانی دانیشتووی ئەم ناوچەیە بە جل و بەرگی كوردی بەشدار بوون.
سەرەتا لەلایەن بەرێوەبەرانی بەرنامەکە کە خاتوونێکی پاکستانی و لاوێکی نۆروێژی بوون، وێرای بەخێرهاتنی بەشداربووان، ڕیزی بەرنامەکانیان پێشکەش کرد.
ڕێوڕەسمەكە لە چەندین بڕگە و بەرنامەی جیاواز پێكهاتبوو، بە پێشكەشكردنی چەند وتەیەک لەلایەن شارەداری لیللەسترۆم دەستی پێكرد. ناوبراو لە توێی قسەكانیدا، بوونی نەتەوە جیاوازەكان بە كلتور و بەها جیاوازەكانیانەوە لە وڵاتی نۆروێژ بەرز نرخاند و ئاماژەی كرد کە کۆمونی لیللەسترۆم، یەکەم کۆمونە کە توانیویەتی بەرنامەیەکی لەم شێوەیە و بە بەشداری زۆربەی نەتەوە جیاوازەکان بەرێوە بەرێ، کە ئەمەش هەوڵ و هیمەتی نەتەوە جیاوازەکانە. هەروەها بەرێزیان وتی: بەرێوەچوونی ئەم جۆرە بەرنامانە لە لیللەسترۆم دەتوانێ گۆڕانكاری زیاترو لێک نزیکردنەوەی زیاتر لە نێوان نەتەوەکاندا پێک بێنێ.
دواتر هەرنەتەوەیەک لەكاتی دیاری كراوی خۆی دا بە شێوازی تایبەتی كولتووری خۆی بە شێوەی جۆراوجۆر وەكو موزیک، گۆرانی و هەڵپەرکێ پێشكەش كرد. كۆمەلێک لاو و منداڵی بە توانا و بەهرەمەند بە شێوەیەكی جوان و لێهاتووانە هەریەكە و كلتووری نەتەوەكانی خۆیان نیشاندا.
كۆی بەرنامەكان جێی ڕەزامەندی و خۆشحالی ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەكە بوو و هیواخواز بوون كە لەم شێوە ڕێورەسمانە بۆ ئاشنایی زیاتر لە گەڵ یەک پێک بێت و ببێتە مایەی زیاتر پەرەدان بە فەرهەنگی لێکتێگەیشتنی ویەكتر قەبوڵ کردن بە هەمووڕەنگە جیاوازەكانەوە.
کۆمیتەکانی دەرەوە و نۆڕوێژی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران.