ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ی زایینی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان، بە بەشداری ڕێژەی بەرچاوی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە و بەرپرسی یەکیەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات «خاتوو مەحبووبە ڕەحیمی» و هەروەها «خاتوو کەژاڵ نەقشبەندی » جێگری بەرپرسی یەکیەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات کۆنفرانسێکیان بەڕێوە برد.
سەرەتای کۆنفرانسەکە لەلایەن خاتوو شەهێن مورتەزازادە وێڕای بەخێرهاتنی بەشداربووانی کۆنفرانس و دەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بە تایبەتی شەهیدانی شۆرشی ژینا دەستی پێ کرد.
پاشان لەلایەن خاتوو کەژاڵ نەقشبەندیەوە پەیامی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنان خوێندرایەوە و تێیدا باسی لە هەلومەرجی ئیستای ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شۆرشی “ژن ژیان ئازادی” کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ژنانی کورد لە ئیران دوجار دەبنە قوربانی لە لایەن ڕێژێمی کوماری ئیسلامی ئیران، جارێک بە تۆمەتی کورد بوون و جارێکیش بە تۆمەتی ژن بوونیان.
بڕگەیەکی تری کۆنفرانسی کومیتەی یەکیەتیی ژنان لە ئاڵمان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری کومیتە کە تێیدا ئەو بەربژێرانەی خوارەوە توانیان دەنگی متمانە بەدەست بهێنن:
ئیلهام چاییچی
فەرزانە ڕەزەوی
پەروانە فەلاحی
شەهێن مورتەزازادە
نەرمین عوسمانی
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران کۆمیتەی ئاڵمان