ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٤، سێمینارێک لە لایەن کۆمیتەی دەرەوە و بەهاوکاری کۆمیتەی نۆروێژی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتی ژنان و ئەندامانی حیزب لە شاری سترۆمێن وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
سەرەتا لە لایەن بەڕێوەبەری سێمینارەکەوە خاتوو تەوار ئەحمەدی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کمیتەی نۆروێژ، بەخێرهاتنی میوانەکان کرا. پاشان بەرنامەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی گەل دەستی پێکرد.
لە بەشی یەکەمی سێمینارەکەدا ”خاتوو پەخشان ئەحمەدی” باسێکی لەژێر ناوی کاریگەری ڕەفتارە زۆرەملییەکان لە سەر نەوەی داهاتوومان پێشکەش کرد.
ناوبراو لە بەشێک لە باسەکەیدا وتی: سیستەمی یاسایی نۆروێژ دژ بە هاوسەرگیری زۆرەملێ ، ناساندنێكی كورت لە سەر بنچینە و كێشە سەرەكییەكان كە دەبن بە هۆی ئەوەی كە كچێك بە زۆر بەمێرد بدرێت.
هەروەها وتی: زۆر كردن لە منداڵ لە بارهێنان و پەروەردە دەتوانێ سەربەخۆیی بڕیار و بیرکردنەوە لە منداڵەكانمان زەوت بكات، كە لە دەرئەنجامدا منداڵ بڕوای بە خۆی لەدەست ئەدات هەروەها ئەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵ نەتوانێت بڕیاری تەواو بۆ ژیانی خۆی بدات. ئەم كێشە كارەساتی گرانی هەیە بۆ نەتەوەیەک بە تایبەت بۆ ژنان كە قوربانی سەرەکی ئەم چەشنە كولتورەن.
لە بەشی دووهەمی سێمینارەکەدا ”خاتوو سەیران مەعروفی” باسێکی لە سەر کاریگەری کۆلۆنیاڵیزم و توندووتیژی لە سەر ژنانی کوردستان پێشکەش کرد.
ناوبراو وتی: کۆلۆنیالیزم چییە و کاریگەری لەسەر ژنانی کورد بە چ شێوەیێکە ، کۆلۆنیالیزمی کوردستان و کاریگەری لەسەر توندووتیژی دژی ژنانی کورد.
کۆلۆنیالیزم ئاماژەیە بۆ پراکتیزەیەکی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری کە تێیدا نەتەوەیەک یان کۆمەڵێک نەتەوە کۆنترۆڵی خاکێکی دیکە لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆیان دەکا.
ئەم خاکە کە بە کۆلۆنی ناسراوە، بەزۆری کەوتۆتە ژێر ئیستغلالکردنی ئابووری و
کۆنترۆڵی سیاسی و زۆرجاریش ئاسێمیلەکردنی کولتووری لەلایەن دەسەڵاتی
کۆلۆنیالیزمەوە. کۆلۆنیالیزم لە مێژوودا چەندین شێوەی لە خۆگرتووە، بەڵام بە فۆڕمی کلاسیک
بریتییە لە داگیرکردن و بەڕێوەبردنی ناوچەیەک لەلایەن زلهێزێکی
ئەوروپییەوە. ئەمەش بە قەبارەیەکی گەورە لە سەدەی پازدە تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم ڕوویداوە.
زلهێزەکانی کۆلۆنیالیزم وەک بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، پورتوگال و ئەوانی تر،
لە ئەفریقا، ئاسیا، ئەمریکا و ئۆقیانووس کۆلۆنییایان دامەزراند. ئامانجەکان بریتی بوون لە دەسبەسەرداگرتنی سامانە سروشتییەکان و درووستکردنی بازاڕی نوێ و فراوانکردنی و کاریگەری سیاسی و ئابووری.
داماڵینی کۆلۆنیالیزەکردن ئاماژەیە بۆ ئەو پرۆسەیەی کە کۆلۆنیەکانی پێشوو
بەدوای سەربەخۆیی سیاسیدا دەگەڕان بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتە کۆلۆنیالیزمەکان.
سەربەخۆیی سیاسی تۆخمە سەرەکییەکەی کۆلۆنیالیزەکردنە. ئەمەش
بەو مانایەیە کە کۆلۆنییەکی پێشوو بەبێ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی زلهێزە
کۆلۆنیالیزمەکان مافی بەڕێوەبردنی خۆی بەدەست دەهێنێت.
لە بەشێکی دیکەی باسەکەی وتی:
لە هەندێک حاڵەتدا حکومەتەکانی ئێران و تورکیا سیاسەتی ئاسێمیلەکردنی کوردیان جێبەجێ کردووە، وەک سنووردارکردنی بەکارهێنانی زمانی کوردی و
سەرکوتکردنی کولتووری کوردی.
دەکرێ ئەمە وەک هەوڵێک بۆ سەپاندنی شوناسە نەتەوە باڵادەستەکان بەسەر دانیشتوانی کورددا سەیر بکرێت، پراکتیکێک کە هاوتەریبی لەگەڵ ستراتیژی کۆلۆنیالیزمدا هەیە.
هەندێک دەڵێن کورد لەو ناوچانەدا تووشی ئیستغلالکردنی ئابووری بووە، کە
سەرچاوەکانی کوردستان لەلایەن زلهێزە ناوەندەکانەوە دەقۆزرێنەوە بەبێ ئەوەی
دانیشتوانی ناوچەکە سوودی پێویستی لێ وەربگرن.
کۆلۆنیالیزم لە چەندین شێوە کاریگەری لەسەر خۆپێناسەکردنی ژنانی کورد هەبووە و
ئەمەش لە پێکهاتنی شوناس و هۆشیاری کولتووری و خەباتیان بۆ یەکسانی خۆییان کردوە.
کۆلۆنیالیزم زۆرجار هەڕەشە و دەسدرێژی لە ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری ژنی کورد کردوە.
هەوڵدان بۆ ئاسێمیلەکردن و چەوساندنەوە، کورد پاڵیان بە خۆگونجاندن لەگەڵ
کولتوری باڵادەستدا، لە دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمدا دینامیکییەکی ئاڵۆزی لە چۆنیەتی پێناسەکردنی ژنانی کورد دروستکردووە.
بەشی سێهەمی سێمینار تەرخان کرابوو بۆ ”خاتوو شڵێر باپیری” و باسێک لەژیر ناوی کردەوە و یاسا زۆرەملییەکانی کۆماری ئیسلامی دژ بە ژنان پێشکەش کرد.
ناوبراو بەگشتی باسی لە ڕۆڵی ژن و شرۆڤهی لە سێگۆشهی كۆماری
ئیسلامی، دین و جێندەرەوە (دهسهڵاتی ئیسلامی، ئایین و رهگهز کرد.)
وتی ژن لە کوێی چوارچێوەی یاسا و پەروەردەی کۆماری ئیسلامیدایە؟ هەروەک دەزانن کە بناغەی کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای دین و لەو نێوەشدا مەزهەبی شیعهیه. هەر بۆیە بنەمای یاساکانیش لەسەر بنەمایەکی ئاینیین نە دێمۆکڕاتییه و نه مرۆیی و تهنانهت لهگهڵ هیچ كام له بنهماكانی سهرهتایی ئهخلاقی و سیاسیدا ناگونجێن.
لە یاسای کۆماری ئیسلامی لەوێدا ڕوانگەیێكی زاڵ بۆ دابهشكاری ستاتووسی ژن و پیاو ههیه كه ئهویش ئاوا فڕموولە دهكرێ: ژن وەک بەرکارە و پیاو، سەرچاوەی دەسەڵات و بریاردەری یەکەم. کەوابوو ئێمە بۆ دوو کارەکتەر دەست پێدەکات: پیاوی زاڵ و ژنی پەیڕەوی پیاو، لەوێیدا پیاو مرۆڤێکی سەربەخۆیە و ژنیش درێژەدەری پیاوەکە، نەک وەک تاکی سەربەخۆ بەڵکوو بەشێک لەو .
لەسەر ئەو بنەمایەیە کە تا ئیستا دەیان یاسا لە کۆماری ئیسلامی هەن کە پیاوە دەبێ بریاری لەسەربدات تا ژنەکە ئیزنی ئەوەی دەبێت، وەک خوێندن لە دەرەوە، پاسپۆرت، جیابوونەوە و ئیزنی کارکردن و زۆر نمونەی دیکەش.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا وتی:
سەدان ژن کە بەهۆی یاساوە لە مندالەکانیان بێبەش بوون. سەدان منداڵیش لە دایکەکانیان و هەروەها سەدان نمونەی دیکە. نمونەی سزای ٧٤ شەلاق لە ساڵی ١٣٦١ەوە پەسن کراوە و تا ئێستاش گۆرانکاری تێدا نەکراوە و هەرئەوەش نیشانی دەدا شتێک بە ناوی ڕێفۆرم لە کۆماری ئیسلامیدا ئەستەمە.
به خوێندنهوهیهكی تر، سهنگهری پیاو، ئایینه و بهشێوهیهكی رێكخراو ژن ماتریاله بۆ گهشه و نهشهی پیاو، كاتێكیش ئهوا بهسیاسی دهكرێ، سیستهمێكی سهیر و نامۆی وهك تالیبان و كۆماری ئیسلامی لێدهردهچێ.
ئەگەر چاو لە پێکهاتەی پەروردە، کۆمەڵگە و یاسایی لە کۆماری ئیسلامی بکەین دەبینین کە ژن تێیدا کارەکتەری ئەوی دیکەی هەیە. کەسێکی سەربەخۆ نییە و لە پێشدا ڕۆلی دایک و خوشکە، دواتر لەوەیدا ئەگەر سەرکەوتوو بی ئەوە لە پەنا ئەوەوە باس لە کەسایەتی ئەو ژنە دەکەن. کە دایکێکی سەرکەوتوە یان هاوژینێکی سەرکەوتوە، لەکاتێکدا ئەوە بۆ پیاو هیچکات بەکارنایەت.
بنەماڵە و کاری ماڵەوە و بەرپرسیارەتی منداڵ بە فیمینین ئەژمار دەکرێت و کاریارە و کاری دەرەوە بە ماسکولین دادەنرێت. سیمون دوبوار فیمینستی فەرانسەویی کە تیرۆی ئەویتری لە کتێبی ڕەگەزی دووهەمدا بە وردی باسی کردووە دەڵێت کە ئەوەی دۆخی ژنەکە ئەوەندە تایبەت دەکات ئەوەیە کە ئەو – بوونەوەرێکی ئازاد و سەربەخۆ وەک هەر مرۆڤێک – خۆی لە جیهانێکدا دەدۆزێتەوە و هەڵیدەبژێرێت کە پیاوان ناچاری دەکەن ڕۆڵی ئەویتر بگرێتە ئەستۆ.
لەکوێی دیکەشدا ژن وەک ئەوی دیکە دەبینین لە یاسای بنەماڵە و هەروەها یاساکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی، پیاو بڕیاری جیابوونەوە دەبێ بدات ومافی تەلاقی هەیە. پیاوە مافی ئەوەی هەیە منداڵەکان بدابە دایک یان نا و یان ئیزنی دیدار. پیاوە کە بریار دەکا ژنێک بێنێت و مارەی بکات. بە گشتی پیاو بکەر و ژن بەرکارە بە درێژایی ئەو پرۆسێسە.
ژن لە یاسا و کۆمەلگەی ئێرانیدا بە گشتی بە کەسی دووەم وپەراوێزخراو دەبینرێت. ئەوە پیاوە کە هێزی هەیە و ژنە کە پەیڕەوە. ئەوەی گرینگە کە بکرێتە کە ڕوانگەی رەخنە و هەروەها ڕۆشنگەری لە سەر بنەمای جێندەری کە بتوانین پێداچوونەوە و بە ڕوانگەیەکی دیکە چاو چ لە سیستەمی پەروەردە، یاسا و نۆرمەکانی کۆمەڵگە بکەین و بۆ قۆناغی دوای کۆماری ئیسلامی ئامادەبکرێت و کاری لەسەر بکرێت.
لە بەشی کۆتایی سمینارەکەدا خاتوو مەحبوبە رەحیمی باسێکی کورتی لە سەر کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنان و چۆنیەتی تاپۆکردنی کۆمیتەی دەرەوە و هۆکارە ئەرێنییەکان باس کرد.
لەو سێمینارەدا کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند، لە لایەن کۆڕگێڕانەوە، بە گشتی تیشک خرایە سەر توندووتیژی و هؤکارە زۆرەملییەکان لە قۆناغە جیاوازەکاندا.
کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران