ڕۆژی یەکشەممە 18ی سەرماوەز بەبۆنەی ٢٥ی نوڤامبر و ١٦ ڕۆژی پرتەقاڵی بۆ بەرەنگاربوونەوە بەدژی تووندوتیژی، سمینارێکی لە ژێر ناوی تاکی هۆشیار کۆمەڵگای هۆشیار بونیاد دەنێ، بۆ ئەندامان ولایەنگرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یەکێک لە بنکەکانی حیزب لەکۆیە پێک هێنا.
سەرەتای سمینارەکە بە ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
لە لایەن محبووبە ئیبتکار ئەندامی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانەوە بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا . ئیبتکار باسێکی کورتی لە سەر شێوەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی سمینارەکە پێشکەش بە بەشداربووان کرد کە پێک هاتبوو لە دوو پانێل، پانێلی یەکەم لە لایەن بەڕێز دانا حاجی بەرپرسی نووسینگەی کۆیە/بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان پێشکەش کرا، ڕێزدا داناحاجی باسێکی لە سەرتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ولێکەوتەکانی پێشکەش بە بەشداربووان کرد ، پانیلی دووهەم لە لایەن خاتوو شنە درودگەر سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا کە باسێک بوو سەبارەت بە تووندوتیژی ولێکەوتە دەروونییەکان.
لە کۆتایی هەردوو پانێل ، بەشداربووان بە پرسیارو پێشنیارەکانیان سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کردو لە لایان بەڕێز دانا حاجی وخاتووشنە دروودگەر وڵامیان درایەوە.