ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەز بەبۆنەی ٢٥ینوڤامبر و ١٦ ڕۆژی پرتەقاڵی بۆ بەرەنگاربوونەوە و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە توندوتیژیدژی ژنان لە مەڵبەندی یەکی کوردستان و لە لایەنکۆمیتەی یەکیەتی ژنانەوە سێمینارێک بەڕێوەچوو.
سێمینارەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
سێمینارەکە لە دوو پانێل پێکهاتبوو و لەلایەن خاتوو سیمین ڕۆحانیزادە بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیژنان لە مەڵبەندی یەکی کوردستان بەخێرهاتنیمیوانان و بەشداربووان کرا.
لە پانێلی یەکەمدا شەهاب کاکە خزری چارەسەرکاریدەروونی بابەتێکی لەژێر ناوی “توندوتیژی و لێکەوتە دەروونییەکانی پێشکەش کرد.
ناوبراو بە وردی باسی لە لێکەوتەکان و کاریگەرییتوندوتیژی بەرانبەر هەر مرۆڤێک کرد.
لە پانێلی دووهەمدا خاتوو فاتمە عوسمانی ئەندامیڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانبابەتێکی لە ژێر ناوی بە یاساییکردنیتندوتیژی پێشکەش کرد.
ناوبراو لە قسەکانیدا باسی لە ئەو یاسانەنووسراوانەی کرد کە لە کۆمەڵگادا هەن و دەبنە هۆیچەوساندنەوە و توندوتیژی دژی ژنان کە بە بەراورد لەەگەڵ یاسا نووسراوەکان مەترسیدارترن.
دواتر هەر لە چوارچێوەی بابەتە پێشکەشکراوەکانبەشداربووان بیر و ڕای خۆیان دەربڕی.
لە کۆتایی سێمینارەکەدا بەشداربووان بەبەرزکردنەوەی پۆستەر و وێنەی ژنان و کچانیوەکوو: پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، زەینەبجەلالیان، سوعدا خەدیرزادە کە کە ئێستا لەزیندانەکانی ڕێژیمدان و لەلایەن ڕيژیمەوەتوندوتیژیان بەرانبەر دەکرێ پشتیوانیی خۆیانلەو بەندکراوە ژنانە نیشان دا.