لە دەستپێکی هەڵمەتی ڕۆژانی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنان لە ٢٦ی نوامبر سیمینارێکی بۆ خاتوو “شلێرمەحموودی” شارەزا لە بواری یاسا و ئەندامی ڕێبەری حیزب و ئەندامی ڕێبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هێنا.
لە سەرەتای سیمینارەکە خاتوو ژیان محەممەدی بە ڕاگەیاندنی ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و دوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان داوای لە خاتوو تامان محەممەدی کرد بۆ پێشکەش کردنی پەیامی یەکیەتیی ژنان. لە پەیامی رێکخراوەکەمان زۆر بەوردی باسی لە جۆرەکانی توندووتیژی کردبوو و کاریگەریەکانی تێدا باس کردبوو وەهەروەها باسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردبوو کە چۆن بەشێوەی سیستماتیک ژنان دەچەوسێنێتەوە مافەکانیان پێشێل دەکات.
وە لەبەشکی دیکەی پەیامەکەدا هاتبوو کە ژنانی ئەرکدار کردبوو لە خۆ پێگەیاند و هۆشیاری زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە توندووتیژیەک.
دوای پەیامی یەکیەتیی ژنان کۆرگێر دەستی بە باسەکەی کردوو باسێکی وردی سەبارەت بە تووندووتیژی و جۆرەکانی و توندووتیژی بنەماڵەیی کرد. بەشێکی دیکەی باسەکە بریتی بوو لە رێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکان کە سەبارەت بە نەهێشتنی هەر چەشنە جیاکاریەک دامەزراون وەکوو پەیماننامەی سیداو.
دواتر هەر لە درێژەی سیمینارەکەدا باسی لە کۆماری ئیسلامی کرد کەچۆن هەر لەسەرەتای هاتنەسەرکاریدا بە میکانیزمی جیاواز ژنان سەرکوت دەکات و توندووتیژیان بەرامبەر دەکات.
پاشان باسێک لەسەر ڕۆڵی حیزبی دێموکرات و رێکخراوی یەکیەتیی ژنان کرد لە بەرنگاربوونەوەی توندووتیژی و لەکۆتایشدا باسی ئەرکی ژنانی کرد کە دەبێ چی بکەن بۆ کەمکرنەوە و نەهێشتنی توندووتیژی.
دواتریش بەشێک لە ئامادەبوان پێشنیاری خۆیان خستەڕوو سەبارەت بە بابەتەکە و باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
لەکۆتاییدا بەڕێز کاک “مستەفای مەولوودی” بەرپرسی ناوەندی ئیداری و ئەندامی ڕێبەری حیزب بە کورتی باسێکی لەسەر یاساکانی حیزب کرد سەبارەت بە هێنانە مەیدانی ژنان و پشتگیری کردن لە مافەکانیان وەک حیزب.وە دەستخۆشی لەڕێکخراوەکەمان کرد سەبارەت بەزیندوو ڕاگرتنی لە هەلوومەرجە سەختەکان و لەسەرپێ بوونی.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران