ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر بە ٢٤ی نوامبری ٢٠٢٤ی زایینی, یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان, لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خۆی دا و بە بۆنەی ٢٥ی نوامبر, ڕۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژ بە ژنان, سمینارێکی بەرێوەبرد. لە بڕگەی یەکەمی سێمینارەکەدا ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتنی شەهیدانی رێگای ئازادی و بە تایبەت شەھیدانی شۆڕشی ژینا دەستی پێ کرد.
مێژووی ٢٥ی نوامبر, لە لایەن نەرمین عوسمانی ئەندامی بەرێوەبەریی کۆمیتەی ئاڵمان بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرا. پاشان پەیامی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران, بەم بۆنەیەوە لە لایەن بەھار حسێنی, ئەندامی کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران, خوێندرایەوە.
پاشان ئیلھام چایچی, بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتی ژنان, بابەتەکەی لە ژێر ناوی توندوتیژی لە ڕاگەیەنەکانی کۆماری ئیسلامی دا پێشکەشی بەشداربووان کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی سمینارەکەدا بەرێزان سۆما بەراری و تەیمور وەیسی بە پارچە مۆسیقایەکی ناوچەی کرماشان, سمینارەکەیان رازاندەوە. ھەروەھا لە لایەن بەھار حسێنی پارچە شێعرێک لە ژێر ناوی تۆوی سنەوبەر پێشکەشی بەشداربووان کرا.
بەرگەی کۆتایی سمینارەکە تەرخان کرابوو بە جۆرەکانی توندوتیژی کە لە لایەن شەھین مرتەزازادە, ئەندامی بەرێوەبەریی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتیی ژنان پێشکەش کرا.
٢٤ی نوامبری ٢٠٢٤
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی ئاڵمان