ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣-٠٣-٢٠٢٤ بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی کوردی و جێژنی نەتەوەیی نەوڕۆز، کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری لینشۆینگ بەرنامەیەکی بەو بۆنەوە بۆ ئەندامان و بنەماڵەکانیان لەو شارە پێکهێنا.
سەرەتا هاوڕێیان خاتوو” نەسرین باڵەکی” بەرپرسی کومیتەی لینشۆپینگ و “کەژاڵ ئەحمەدی” بەرپرسی پێوەندیەکان، وێڕای بەخێرهێنانی بەشدارابووان پیرۆزبایی نەورۆزیان لە گشت لایەک کرد.
پاشان داوایان لە میوانان، نوێنەرانی ئەندام لە حیزبی سوسیال دێموکرات، بەڕێزان “میکائیل سانفریدسۆن شارەداری شاری لینشۆپینگ” هاوڕێ لە گەڵ “کریستۆڤەر ئۆڵسۆن و نیسان ئەمین لەتیف” کرد کە هەرکام وتەیەکی کورت پێشکەش بکەن، کە لەو بەشە دا هەرکام سەبارەت بە هاوکاری هاوبەش لە نێوان ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنان و تێکەڵاوی کلتووری و هەروەها گرفتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی وڵاتی سوئێد و بەتایبەتی لە شاری لینشۆپینگ پێشکەش کرد.
بەشی دووهەمی بەرنامەکە تەرخان کرابوو بە خواردنی خوانی ئێوارە کە لە لایەن بنەماڵەکان و کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان ئامادەکرابوو.
لە بڕگەیەکی دیکەی مەڕاسیمەکە دا خاتوو شلێر حەسەنپوور بەرپرسی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە سوئێد پیرۆزبایی نەورۆزی لە بەشداربووان کرد و سوپاسی زەحمەت و ماندوو بوونی هاوڕێیانی یەکیەتیی ژنان بۆ ئامادەکاری ڕێوڕەسمەکەی کرد.
دوابەشی بەرنامەکە بەشی هونەری بوو کە بەشایی و هەڵپەڕکێی جوانی کوردی دەستی پێکرد و بە پێشکەش کردنی سروود و گۆرانی لە لایەن بەشداربوانەوە بەرنامەکە تا دڕێنگانێکی شەو درێژەی کێشا.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەرێزان” میکائیل سانفریدسۆن” شارەداری شاری لینشۆپینگ و “کریستۆڤەر ئۆڵسۆن و نیسان ئەمین لەتیف” تا کۆتایی لە هۆڵی بەرنامەکە مانەوەو هەوڵیان دا لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان ڕاوێژ بەکەن و بۆ هاوکاری لە داهاتوو دا زیاتر کەڵک لە بیروبۆچوونیان وەربگرن.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران_لینشۆپینگ
٢٣-٠٣-٢٠٢