دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ۲٤ی ڕەشەممەی ساڵی ۱٤۰۲ی هەتاوی لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداری ژنان و ئەندامانی ڕێکخراو و ئەندامانی حیزبی و کادر و پێشمەرگە، ڕێوڕەسمێکی خنجیلانە بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە میراتی پێشەوا و کۆماری کوردستان و مینا خانمی قازی بوو، پێک هات.
دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕزگاری و بە تایبەت ئەو ژنانەی کە لە پێناو بوون و مانی خۆیان و ئازادی و یەکسانی نەتەوەکەیان گیانیان بەخت کردبوو، دەستی پێکرد.
دواتر خاتوو شنە دروودگەر سکرتێڕی رێکخراو پەیامی یەکیەکیی ژنانی بە بۆنەی ۲٤ی ڕەشەممە پێشکەش بە بەشداربووان کرد
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا خاتوو مژگان عەلی پور جێگری سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵاتی مینا خانمی قازی پێشکەش بە بزوتنەوی ژن ، ژیان ئازادی کرا و هەموو ئەو ژنانی لەو ڕێگای و ڕیبازیدا قوربانیان دا و بە وتنەوەی تێکڕایی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن جەماوەری بەشدار بووی ڕێوڕەسمەکە ئەو خەڵاتە بەنرخە پێشکەش کرا.
ڕێوەسمەکەدا ۲٤ کیژ و کوڕی لاو بە نماد و سونبولی ۲٤ ڕەشەممە و بە بۆنەی نەورۆزی “مەشخەڵی ئازادی” کۆتا چوارشەممە ساڵی ۱٤۰۲ و هەڵکردنێ ئاگری چوارشەممە سووری شایی و گۆڤەندی بەشداربووان بە کۆتایی گەیشت.
۲٤ی ڕەشەممەی ۲۷۲۳ی کوردی