لە لایەن شارەوانی شاری لیلیسترۆم بە بۆنەی هەشتی مارس رۆژی ژنان رێورەسمێک بە بەشداری ژنانی سەربە نەتەوە جۆراوجۆرەکانی و نۆروێژیەکان نیشتە جێ لەکۆمونی ڵیڵسترۆم دا پێک هات.
بەگۆرانیەک کە لە لایەن چەند خاتوونێکی ئۆکراینیەوە کە پێشکەش کرا ،رێوڕەسمەکە دەستی پێکرد.
دواتر لە لایەن خاتوو ئانتێ ئیلسێت Annette Elseth جێگری بەرێوەبەری شارەوانی شاری لیلیسترۆمەوە بە خێر هاتنی هەموو بەشدار بووان کرا.
ناوبراو باسێکی لە سەر کێشە ژنان لە سەراسەری دنیا دا کرد و هەر لەو پەیوەندیەدا بە کورتی ئاۆڕێکی لە سەر ژیان وبەسەر هاتی ژنان لە دوو وڵاتی ئەفغانستان و ئیریتریە دایەوە.
دوای قسەکانی بەرێوەبەری شارەوانی خاتوونێکی دیکە بە ناوی Kristine Møgster وکیلی کۆمون باسی لە سەر پاراستنی ژنان ومنداڵان لە وڵاتی نۆروێژ کرد.
هەروەها خاتوو کریستینە لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە سەر چۆنیەتی بەرگری کردن لە مافی منداڵان کرد وبەرێزیان پێی وابوو بە پێچەوانەی هێندێک بۆچوون کە دەگووترێ ئەم دامەزراوانە تەنیا بۆ لێک هەڵاواردنی منداڵان لە بنەماڵەکانیانن لە ئەساس دا ئەوان بە هەموو تواناوە بەرگری دەکەن کە منداڵ تا ئەو جێگەیەی کە توندو تیژی لە گەڵ نەکرێ وا باشترە لە نێو خێزانی خوێدا گەورە بێت وپەروەردە بکرێ بە پێچەوانەی ئەوە کاتێک منداڵ دەکەویتە بەر تۆندوتیژی خێزانی ، ئەو کات وا باشترە کە لە لایەن دەوڵەتەوە پشتگیری لە منداڵە ئازار چێشتوەکە بکرێ.
هەر لە درێژەی کارەکانی ئەو رێوڕەسمەدا خاتونێکی دیکەShilpe Eline باسێکی لە سەر کریسە سەنتەر کرد واتە ئەو شوێنەی بەرگری لە بەریەک هەڵوەشانەوەی خێزانی لە وڵاتی نۆروێژ دایە کرد.
بەرێزیان پێی وابوو ئەو شوێنانە بە هەموو شێوەیەک تێدەکۆشن کە مافی هیچ کەس لە بنەماڵەدا پێشێل نەکرێ ولە کۆتایی دا لە نێوان کێشەی ژن ومێرد دا ئەوانە بە دانانی کلاس و راوێژکار وگفتگۆ کردن هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ تا ئەو خێزانانەی کە توشی کێشەو گرفت بوون لێک نزیک بکەنەوە و بە ئارامی ودوور لە ترس لە وشوێنی نیشتەجێ بوون درێژە بە ژیان بدەن.
بەشێکی دیکە لە کاری ئەو رێوڕەسمە تەرخان کرا بوو بۆ دوو خاتوونی سودانی( Saba Eise) وئیریتێریەیی (Hanna Kifle).
خاتوونە سودانیەکە باسی لەسەرخۆڕاگری ومقاومەتی ژنان لە بەرامبەر مافەکانیان دا کرد لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە رۆڵی پێشەنگایەتی وئازایەتی ژنێک بە ناوی ئازا کرد کە ئەو ژنە ناوەکەی هەنووکەش وێردی سەر زمانانە لە وڵاتەکەیاندا.
دواتر خاتوو سەباSaba کە ئەویش هەر بە ڕەگەز سوودانیە ودانیشتووی وڵاتی نۆروێژە لە سەر سەختیەکانی بەردەم ژیانی بۆ ئامادەبووان دووا.
ناوبراو لە وڵاتی نۆروێژ خۆێ پێگەیاندووە وئێستا بە کارکردن لە نێو چەند سەنتەردا یارمەتی بە منداڵانی سوودانی دانیشتوو لە وڵاتی نۆروێژ دەکا.
دوواتر خاتوو هانا بوو بە نیشاندانی چەندین وێنە کە گوزارشتی لە سەر دژواری ژیانی سەخت وناخۆشی ژنان لە وڵاتی ئیریتریە دەکرد بۆ بەشدار بووان هاتە دەنگ و گوتی کە ئێمە شان بە شانی پیاوان هەوڵمانداوە بۆ سەربەستی وژیانێکی ئازاد لە وڵاتەکەمانداو, لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی کە ژنانی وڵاتی من ژنانێکی مافخواز ولە هەمانکاتدا شۆرشگێرن.
لە کۆتاییدا بە نێشاندانی چەندین سەمای جوان لە لایەن ژنانەوە رێوڕەسمی بۆنەی هەشتی مارس
کۆتایی پێ هات.
پێویستە بگووترێ وەک هەمووساڵێ ژنانی نوروێژ و یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەشداربوون.