ئەوساڵیش وەک ساڵانی پێشوو کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە مافی کەسانی هۆمۆ سێکسواڵ، بی سێکسواڵ، تڕانس سێکسواڵ و کوێر سێکسواڵ واتە کەسانێک کە مەیلی جنسی جیاوازیان هەیە یان لەجەستەی جیاواز دا لەدایک بوون بەشداریان لە فێستیڤاڵی پراید دا کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو فێستیڤاڵە ساڵانە لە زۆربەی وڵاتان و یەک لەوان وڵاتی سوئێد بە بەشداری ئەوکەسانەو پشتیوانی بنەماڵەکانیان بەڕێوەدەچێ.
ئەوساڵ ٩ ساڵە گرۆپێکی کورد کە خۆیان بە kurdiska HBTQ vänner پێناسە دەکەن سەرپرەستی کاروانی کوردان دەکەن و بە موزیک و ھەڵپەڕکێی کوردی تێکەڵ بە کاروانی خەڵكی سوئێدی و نەتەوە جیاوازەکانی فێستیڤاڵی پراید دەبن و ھەوڵ دەدەن دەنگی خۆیان بە گوێی ھەمووان بگەیێنن و سەرنجی کوردان بۆ مافی ئەو توێژە لە کۆمەڵگای کوردی ڕاکێشن.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان سێ ساڵە بۆ پشتیوانی کردن لەو گرووپە بەشداری لە پراید دا دەکەن.
كۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان-سوئێد