ڕۆژی شەممە ۱۳ی ڕێبەندانی ۲۷۲٤کوردی لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.
لەو پەیوەندیە دا پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوئێد لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە شلێر حەسەنپوور خوێندرایەوە.
یەکیەتیی ژنان لە پەیامەکەیان دا وێڕای ئەوەی ئاوڕێکی خێرایان لە گرنگی کۆمار کوردستان و دەستکەوتەکانی کۆمار وەک ئاڵای کوردستان و هێزی پێشمەرگە و پاراستنی ئەو هێما و سومبولە نەتەوەییانە دابۆوە، هاوکات پێک هێنانی حیزبی ژنان لە لایەن دەمەزرێنەرانی کۆماری کوردستان لەو سەردەمە دا وەک دەستکەوتێکی مێژووی و ڕۆڵی ئەو ژنانەی لە حیزبی ژنان دا ئەرکیان وەخۆ گرتبوو بەرز نرخێندرابوو.
لە کۆتایی پەیامەکە دا وێڕای مەحکوم کردنی سزای نادادپەروەرانەی رێژیمی ئیسلامی ئێران کە بەسەر خاتوو پەخشان عەزیزی و وەریشمە مورادی دا سەپاوە داوایان لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی و هەموو تاکێکی کۆمەڵگە کردبوو کە پشیوانی لە گشت بەندکراوان و بنەماڵەکانیان بکەن سەبارەت بەو سزا نادادپەروەرانەی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بەسەری دا سەپاندوون.
شایانی باسە کە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات و بەشێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان شان بە شانی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری حدکا لە سوئێد لە کاتی دیاری کراو دا بۆ پێشوازی کردن لە میوانانی ئەو جێژنە و بۆ هەرچی باشتر بەڕێوەچوونی ئەو یادە بۆ هاوکار لە ساڵۆن ئامادە بوون.
یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان ئێران کۆمیتەی سوئێد