هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێکهاتوو لە گوڵاڵە شەرەفكەندی جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی ژنانی سوسیالیست ئێنتێرناسیۆناڵ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ،مەحبوبە رەحیمی بەرپرسیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی دەرەوەی وڵات و لەتیفە جەباری بەرپرسی تەشکیلات لە دەرەوەی وڵات بەشداری لە کۆبوونەوەی ژنانی سۆسیالیست ئێنتێر ناسیۆناڵ لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ١٨ و ١٩ی دێسامبری ٢٠٢٤، دەکەن. کۆبوونەوەکانی ژنانی سوسیالیست ئێنتێرناسێناڵ، کۆمیتەکانی وڵاتانی ئافریقایی و دراوسێ و هەروەها کۆبوونەوەکانی گشتی سویالیست ئینتێرناسێۆناڵ بە میوانداری یەکگرتوویی جەماوەریی هێزەکانی سووسیالیست، لە شاری ڕەبات پێتەختی وڵاتی ماراکۆ بەڕێوە دەچێ.
ڕۆژی یەکەمی کۆبوونەوەکان ئەو بەرنامانەی لە خۆدەگرت. یەکەم کۆبوونەوەی داخراوی هەیئەتی ئیجرایی ژنانی سووسیالیست ئێنتێرناسیوناڵ، دووهەم کێشەکانی ژینگە و کەم ئاوی و کارتێکەریی لە سەر زیاتر لە پەراوێزخستنی ژنان.
لەکۆتایی دا ڕێکخراوی خانەخوێ، ئەندامان و میوانان و هەروەها هێندێک لە کاربەدەستانی وڵاتەکەی بۆ ئێوارە خوانێک بانگهێشت کردبوو.