ڕۆژی سێ شەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی (٢٢ی ئاپریلی ٢٠٢٥ی زایینی)، لە ١٢٧ساڵەی دامەزرانی یەکەم ڕۆژنامەگەری کوردی، لە قاهیرە بەدەستی میقداد مەتحەد بەدرخان، کۆڕێک بۆ بەڕێزان د. هۆشمەند عەلی شێخانی، دوکتورای مێژوو و مامۆستا سامان عومەر ماستەر لە زمانی ڕاگەیاندن بەناونیشانی مێژووی ڕاگەیاندن و ئاستەنگەکانی بەردەم ڕۆژنامەنووسان، لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری کۆیەوە بە هاواهەنگی سەنتەری میتۆر لە هۆڵی ڕۆشنبیری کۆیە پێک هات.
سەرەتای کۆرەکە بە خولێک بیدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان بەتایبەت شەهیدانی ڕێگای قەڵەم دەستی پێ کرد. دواتر خاتوو ئاسکە حەسەنزادە پێشکەشکاری کۆڕەکە دوای بەخێرهێنانی ئامادەبووان داوای لە بەڕێزانی کۆڕگیر کرد کە بۆ پێشکەش کردنی باسەکەیان بچنە سەر سێن.
لە پانیلی یەکەم دا د. هۆشمەند باسێکی لەسەر مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی کرد بەڕیزیان ئاماژیەکەی بە گرینگی ئەو ڕۆژنامەیە و ناوی کوردستان لەو کاتدا کرد کە بنەماڵەی بەدرخانەکان بەو ناوە لە سەردەمێکدا کە دەسپێکی مێژووی پیشەسازی و درووست بوونی دەزگای چاپ لەو کاتە بوو کرد.
بەڕێزیان هاتە سەردەمێکی دیکە لە بەڕێوەچوونی ڕۆژنامەی کوردستان و باسی لەو سەردەمە کرد کە ڕێبەری مەزن د. قاسملوو لە پراگ ئەو رۆژنامەیەی بەڕێوەدەبرد و ٢٦ ژمارەی لەو ڕۆژنامەیە نیشانی ئامادەبوانی کۆڕەکە دا و گۆتی لە داهاتوویەکی نیزیکدا بەشێوازی کتێب یان مۆجەلەد بڵاوی دەکاتەوە.
لە پانیلی دووهەمی کۆڕەکە مامۆستا سامان عومەر ماستەر لە زمانی ڕاگەیاندن باسی لە زیانەکانی میدیای سێبەر بەسەر میدیای حیزبی و میدیای حکوومی کرد. بەڕیزیان گوتیان کە ئەو میدیا سێبەرانە دوای دامەزرانی میدیای ناحکوومی و لۆکاڵییەکان هاتن و هێندێکیان سەرلێشێواوی بۆ خەڵک دروست کردووە.
مامۆستا سامان عومەر لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا باسی لە هۆشیاری ڕۆژنامەنووسان لەسەر یاسای ڕۆژنامەنووسی و کەمی و نەبوونی ڕۆژنامەنووسی بنکۆڵکار و کەمی میدیای سەربەخۆ کرد.
بەڕیزیان باسێکیشی لە زیانەکانی ڕووماڵی هەواڵی شەڕ کرد و بۆ ئەوە نموونەی شەڕی داعشی هێنایەوە و گوتی ئەو ڕووماڵی هەواڵەکان ئەوکات دەبوو بە هۆی ئەوەی دوژمن شوێنەکانی پێشمەرگەی بدۆزێتەوە و هێرشیان دەکردە سەریان و نموونەیەکیشی لەو بابەتە لە ڕووداوی ١١ی سێبتامبر هێناوە.
کۆڕەکە بە پێشکەشکردنی لەوحی ڕێزلێنان بە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کاناڵەکان و میدیاکانی دانیشتووی کۆیە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ هات.
شاندێک لە بەڕێوەبەری و ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لەو سیمینارەدا بەشدار بوون.