٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣؛ شاندێکی “یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بەشداریان لە سیمینارێک کرد کە لە سمینارێک لە مەکتەبی سکرتاریەتی “یەکیەتیی ئافرەتانی کوردستان” بەبۆنەی ھەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان .
ئەو پانێلە کە لە ناوەندی رۆشنبیریی زین بەناونیشانی (ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەروانگەی رەھەندە جیاوازەکانەوە)سازکرابوو بەم شێوەیە بەڕێوەچوو .
خاتوو “زیبا تەھا” ئەندامی سکرتاریەتی یەکیەتیی ئافرەتانی کوردستان، ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم پەنێلەی لە ئەستۆ بوو.
بەشداربووانی پانێلەکان
- د.ڤیان سلێمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و سکرتێری یەکیەتیی ئافرەتانی کوردستان .
- د.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان وگەشەپێدان.
- فێنک شەفیق بەرێوەبەری گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان پانێلەکانیان بەڕێوە بردوو باسەکانیان پێشکەش کرد
”یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران” لەگەڵ سپاس و پێزانین بۆ بانگێشت کردنی ڕێکخراوەکەمان بۆ بەشداری لە ئەو پانێلەدەکا هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕێکخراوەی یەکیەتیی ئافرەتانی کوردستان و هەموو بەشداربووان دەخوازێ.