ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه هاوكات له گه‌ڵ ٧٨مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ، له لایه‌ن كۆمیته‌ی یه‌كیه‌تی ژنانی دێمۆكرات له‌مه‌ڵبه‌ندی ١ی كوردستان ” جێژنیكان“ ڕێز له‌و ڕۆژهگیرا.
له‌و چالاكییه‌دا به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كیه‌تیی ژنان له‌مه‌ڵبه‌ندی ١ی كوردستان،هاوڕێ “سیمین ڕۆحانیزادە” به‌هاوكاری ئه‌ندامانی كۆمیته بۆ ڕێزگرتن له‌هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ژنان له‌سرووشتی به‌هاری دا له‌ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كەدا په‌یامی پیرۆزبایی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه له‌لایه‌ن خاتوو “سیمین ڕووحانیزاده” وه‌كوو به‌رپرسی كۆمیته ئاراسته‌ی به‌شداربووان كرا و هه‌روه‌ها به‌نیشانه‌ی ڕێزگرتن له هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ژنان له‌و مهڵبهندە چه‌پكه‌گوڵ پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا.
چالاكییه‌كه به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆڤه‌ندی بەشداربووان كۆتایی پێهات.
١٤٠٢ی هەتاوی
۲٤ی ڕەشەممەی ۲۷۲۳ی کوردی