ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی ڕەشەمەی ۲۷۲٤ی کوردی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ساڵیادی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کودستانی ئێران بەبەشداری کۆمەڵێک لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێکخراوی و ژنان و پیاوانی نێو ڕیزەکانی حیزب لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی بنکەکاکانی حیزب بەڕێوەچوو.
سەرتا بە سرودی ئەی ڕەقیب دەستی مراسمکە دەستی پی کرد پاشتان لەلایەن پشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە خاتوو “ژینا پاکدامەن”ـەوە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهێدان ڕاگیەندرا.
دواتر پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن خاتوو شنە دروودگەر سکرتێری یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش کرا.
پپێشکەشکردنی “خەڵاتی میناخانم” کە هەموو ساڵێک پێشکەش بە (خاتوونێکی شوێندانەر و کاریگەر لە بواری ژناندا دەکرێ) یەکی دیکە لە بڕگەکانی ئەم ڕێوڕەسمە بوو کە خاتوو شنە دروودگەر بە نوێنەرایەتی ئەندامنی بەڕیوەبەری ڕێکخراو پێشکەش بە خاتوو خەجیج مەعزووری ئەندامی ڕیبەری حیزبی دێموکرات و کادری لەمێژینەی ڕێکخراوی ژنانی کرد و خاتوو شلێر مەحموودی بە نوینەرایەتی خاتوو خەج مەعزووری خەڵاتەکەی وەرگرت.
خەڵاتی مینا خانم، ساڵانە پێشکەش بە ئەندامان و چالاکانی بواری ژنان دەکرێت، ئەمساڵ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانە بەردەوامەکانیان خاتوو خەج معزوری لە بواری ژنان و مێژووی دوور و درێژی خەباتی یەکسانیخوازی بەڕێزیان، بڕیاری داوە ئەو خەڵاتە پێشکەش بە جەنابیان بکات هەر بەو مەبەستەش یەکیەتیی ژنان دێکومێنتارێکی لە سەر کار و چالاکی خۆشکە خەجیجە معزوری دروست کرد و پیشکەش بە ئامادەبوان کرا. و هەروەها سپاس و پێزانینێکی تایبەت بۆ ئەم هاوڕێیانە کە لەم دێکۆمێنتارەدا ماندووبوون : کاک ئەحمەد شێربەگی، خاتوو شنۆ مێهرپەروەر، کاک ڕەسوڵ سوڵتانی، کاک فاروق ئیسماعیلی، کاک ڕەحمان مەعزوری، کاک ئیبراهیم ڕەسووڵزادە، کاک ئەحمەد ڕەحمانی خاتوو شڵێر مەحمودی ئەو ئازیزانە بوون کە لە سازکردن و ئامادەکاری ئەو دێکۆمێنتاریە دا ڕۆڵیان هەبووە. (دواتر هەموو دێکۆمێنتاریاکە لە شاشەی کوردکاناڵ و پەیجەکانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی ژنان بڵاو دەبێتەوە)
لە بڕگەیەکی دیکەدا مامۆستا بێبەشی شاعیر و پێشمەرگە بە پێشکەشکردنی پەخشانەشیعرێک لەژێرناوی “مێخەکبەند” کۆڕەکەی ڕازاندەوە و پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە و هەموو ژنانی نیشتمانی کرد.
لە بڕگەی دیکەی بەرنامەکەدا سروودێک لە ڕێژ ناوی “من ژنم”
هونەراوەی ڕەسول سوڵتانی لە لایەن کۆرسی سروودی ڕۆژهەڵات پێشکەش کرا
دوابڕگەی ئەو ڕێوڕەسمە گۆرانیەکی خۆش لەلایەن لاوی دەنگ خۆشی پێشمەرگە ڕێبوار حەسەنی بوو دواتر بە هەڵپەڕکێ و شایی کۆتایی بە مەراسمەکە هات .







