بیستنی هەواڵی کۆچی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی دێرینی ناوچەی بانە، خاڵە کەریم ساڵحی دڵگرانی کردین.
خاڵە کەریم یەکێک بوو لە سیما ناسراوەکانی ناوچەی بانە و تێکۆشەرێکی نێو ریزەکانی حیزبی دێموکرات، کە بەشی زۆری تەمەنی خۆی و بنەماڵەکەی لە پێناو ئامانجەکانی کورد و کوردستاندا و لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دا بەخت کرد و تا دوا هەناسە بەو ڕێبازە وەفادار بوو.
هەر بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی یەک بە یەکی ئەندامانی بنەماڵەی گەوەی ساڵحی، بەتایبەت هاوڕێ و هاوکاری ئازیزمان خاتوو شیلان و هەموو خەڵکی ناوچەی بانە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین.
شەریکی خەمتانین و هیوادارین دوایین خەمتان بێت.
ڕۆحی خاڵە کەریم شاد و هیوای تەمەندرێژی بۆ بنەماڵە و دۆستان و هاوسەنگەرانی دەخوازین.