لە ڕۆژی 18.1.2025 ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شتوتگارت بە تێکەڵاوی لەگەڵ ئەندامانی گرووپی دیموکراسی و فیدڕالیزم بۆ ئێران لە شاری شتوتگارت خۆپێشاندانێکیان بۆ دەربڕینی هەستی دژ بە سێدارە و پاڵپشتی لە زیندانیانی حوکمدراو بە سێدارە ڕێکخست کە تیایدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیموکرات بە کوردی و فارسی خوێندرایەوە و پەیامی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان بە دەنگی هاوڕێ (ئیلهام چاییچی ) بۆ چەندجار بڵاوکرایەوە و هەوڵ درا کە ئەو پەیامە لە ڕێی خۆپێشاندانەکەوە بەگوێی خەڵکی ئاڵمان و ڕێکخراوە مرۆڤایەتییەکان بگەیێنن.
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان ناوچەی شتووتگارت