فەتاح ڕسووڵی
دوای شۆڕشی گەڵانی ئێران بۆ ڕزگاری لەدەست ڕێژیمی ئێستێبدادی پەهلەوی و گەێشتن بە ئازادی، ئاخوندەکان بە کەڵکوەرگرتن لە ئایین و دەستوراتی ئیسلام و بەڵینی بۆ خوشکردنی ژیان و ماف و ئازادییەکانی کۆمەڵگە و بردنی خەڵک بۆ بەهەشت دەسەڵاتیان بەسەر وڵات، سەپاند و خەڵکی ئێران بە هەموو نەتەوە و ئایینەکانەوە کەوتنە بارمتەی ڕێژیم، و هەر لە سەڕەتای دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندەکان خەون و ئارەزوکانی خەڵکی ئێران بوون بە کابۆس و هەموو ئازادیکان، پێیشیل کران و هەر چەشنە چالاکیەک بە دڕندانەترین شێوە سەرکۆت کران، و توێژی ژنانێش کەوتنە بەر چەوسانەوە و زوڵم و هەڵاواردنی ڕەگەزی بۆ کەم ڕەنگ کردنی ڕۆلێ ژنان لەنێو کۆمەڵگەدا و شکاندنی کەسایەتی ژنان و بۆ شاردنەوەیان لەژێر چارشێوی ڕەشی زۆڕەملێ گۆشەگیر کردنیان لە کۆنجی ماڵەوە،
بوون بە پیلانی ڕێژیم دژی ئافرەتان و تا ئیستاش بەردەوامە. گوشار و تووندوتیژی بەو پەڕی بێ بەزەیانە و دوور لە هەموو عورف و بەها ئەخلاقییەکان لەسەر ژنان بەڕیوە چووە، بێڕێزی پێکردنیان لەسەر شەقامەکان لەنێو پاسەکان لە فروشگا و مێتروو پارک و شۆینەگشتێکان…هتد. دەزگا ئەمنیەکان بە ناوی جوراوجور و بە بیانۆی ڕەچاونەکردنی حیجاب، بۆ شێواندنی ڕوخساری ژنان تێزابیان کردە ڕوویان، و دەستبەسەر و ڕاپیچی بەندێخانە کران و سەرەڕای ئازار و ئەشکنجەدانیان و حۆکمی درێژ خایەن، لەلایەن مامورانی زێندانەوە دەست دریژی سێکسیان بەرابەر کرا. و تەنانەت ئەو کچانەی سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا دەسەپا دەبوو پێش جێ بەجێ کردنی حۆکمەکەیان لەلایەن جەلادانی زێندانەوە تەجاوەزی جینسیان کرابا سەر، و ئاخوندەکان پاساوی شەڕعیان بۆ ئەم کردەوە نائەخلاقییە و قیزەونە دەهێنایەوە کە کچ، باکرەیە لە ڕوانگەی فێقەکان تاوانی ئەنجام داوە، ئەگەر بە کچی بمرێ دەچیتە بەهەشت و ناکەویتە بەر سزاکانی دونیای ئاخرەت. بەم جورە بە سەدان و هەزاران کچی بە مراد نەگێشتوو لە ساڵەکانی پەنجا و شەستەکانی هەتاوی و دواتریش لە چاڵەڕەشەکانی ڕێژیمی دواکەوتوی مێزەربەسەران، کە خۆیان بە نوێنەری خودا دەزانن لەسەر گۆی زەوی، کەوتنە بەرپەڵاماری دیوەزمەکانی نێو زێندانەکان ودڵڕەشانە کە، هەر لە ماهیەتی ڕێژیمی «ویلایەتی فەقییە»ی دەوەشیتەوە، بیشەرمانە بێ ئەوەی هیچ تاونیکیان ئەنجام دابێ هەربەم شێوەیە گێانیان لێ ئەستیندرا. کە ئەم جێنایەتە سامناکە ناخی هەر مروڤێکی خاوەن وێژدان دهەژێنێ. ڕێژیم بۆ کەپکردنی دەنگی ژنان لە هەموو پیلان و ئامرازێک کەڵکی وەرگرتوە. ئەوانەی باسمان کردن تەنیا بەشێکی بچۆکن لە قەوارەیەکی زۆر گەورەتردا، ئێستا پرسیارەکە ئەویە کە سەرەڕای زیاتر لە چوار دەیە زوڵم و بێ عەداڵەتی چەوساندنەوە و کۆشتن و ئێعدام و بێ سەروشوێن کردن، و ئەوەی پێیان کرا و لە دەستیان هات بەرابەر بە کۆمەڵگەی ئێران و بە گشتی هەموو چین و توێژەکان بەتایبەتی ژنان، تاوانی گەورەی دژی مروییان ئەنجام داوە ڕێژیمی «تۆتالێتەری» ئاخوندەکان سەرکەوتوبوە لە بەچۆکداهێنانی بزوتنەوەی ژنان لە ئێران و ڕوژهەڵاتی کوردستان. تۆیژەران و چاوەدێرانی بواری مافی ژنان لەسەر ئەم باوەڕەن و ئێمەش بە پێی ئەزمونی ڕابردومان، نەتەنیا نەیانتوانیوە ژنان چاوترسێن بکەن بۆ ئەوەی پاشەکشە بکەن و «واز» لە خواست و مافەکانیان بینن، بە پێچەوانە ڕوڵی سەرەکی و کاریگەریان هەبوە لە ناڕەزایەتیکانی سەرشەقام و شۆینە گشتیەکان بە تایبەتی لە شۆڕشی «ژێنا» ژن، ژیان، ئازادی و فیداکاریان بۆ کردوە بەها و قۆڕبانییان لە پیناویدا دانا. بەڵام نەچۆنە ژێر سێبەری یاسای خوسەپێنی ڕێژیمی ئاخۆندی و دریژەیان بە خەبات داوە و دژێ دەستەڵات و سەڕەڕویەکانی حاکمیەت وەستانەوە کۆڵیان نەدا و ڕووسوورانە سەرکەوتن. بەڵام لیرەدا پێویستە هەڵوێستەیەک لەسەر ژنانی نێو شۆڕشیش بکەین، کە پێ بە پێی پێاون بەشداری چالاکانەیان هەبۆە لە هەموو ڕەهەندەکانی خەباتدا پەشتیوان و پاڵپشتی سەرەکی ئەم جۆڵانەوە و شۆڕشە نەتەوەیە بۆنە، و بۆ یەکسانی و مافەکانیان بەردەوام لە تێکوشان نەوەستاون و لە هەوڵەکانیان بەردەوامن. ئیستا دوای ٤٦ ساڵ ڕێژیم بە کەڵکوەرگرتن لە مێتودی تۆندوتیژی دژی ژنان، ڕوبەڕوی قەیران و کێشەی گەورەی کۆمەڵایەتی لە نێوخۆ بۆتەوە گرانی لەسەر تەواو بووە، ئێستا یاسای باڵاپوشی ژنان دەسەڵاتدارانی بە دوو بەرە دابەش کردوە، ڕازی و نارازی سەروککۆماری تازەی ڕێژیم کە بەسەر دونیایەک قەیرانی کەڵەکەبووی ٤٦ساڵی ڕابردو دا کەوتووە، نازانێ کام برینی قۆل و کام نەخۆشی بێعیلاجی جەستەی ڕێژیم چارەسەر کات، بۆتە ئەندازیار و تا بەڵکوو بتوانێ هێندێک ئابڕوو بۆ ڕێژیمێکی لەنێو کۆڕوکۆمەڵە و ناوەندە مافێ مرۆییەکانی جیهانی وەدەست بێنیتەوە، لە درگای هەموو ناوەندە بریاردەرەکان دەدات بۆ لابردنی یاسای باڵاپووشی «حیجاب»ی سەرژنان. تا ئێستا هیچ وڵامێکی ئەرینی وەرنەگرتوتەوە. لێرەدا بەم ئاکامە دەگەین کە پاشەکشەی ڕێژیم بەپێی دڵخوازی خۆی نەبووە بەڵکو پێداگری و خەباتی بێوچان وکۆل نەدانیان بۆ مافی یەکسانیە.