فەتاح ڕەسووڵی
دوای کوژرانی کچە کوردی ڕوژهەڵاتـی کوردستان ژینا ئەمینی لەلایەن هیزە داپلوسینەرەکانی گەشتی ئیرشادی ڕێژیمی ئێــران لە تاران بە بیانوی ئەوەی یاسای ڕوپوشی ئیجباری جی بە جـی نەکردوە هەست و سوزی گەڵی کوردی بڕیندار کرد و لە بەرابەری ئەم جێنایەتەدا خەڵک کاردانەوەی لە خۆی نیشان دا لە زووربەی شارەکانی ڕوژهەڵاتی کوردستان بۆ دەربرینی نەفرەت و بێزاری ڕژانە سەر شەقامەکان بە دروشمی مردن و نەمان بو خامنەی و ڕیژیمە فاسید و سەڕەرویەکەی دڵی داگیر کەرانی کوردستانیان وەلەرزین خست، ئاگری ئەم ڕاپەرینە شەو ڕۆژ بێپسانەوە بەردەوام بوو و هەر دەهاتوو ڕێژەی پەیوست بوونی جەماوەری زیاتری بەخویەوە دەگرت، زووری نەخایاند بلیسەی ئەم شورشە بەشێکی بەرچاو لە شار و پاریزگاکانی ناوەندی ئیرانیشی گرتەوە ئەوانیش بو پەشتیوانی لەم حەرەکەتە شورشگیریە تێکەڵاوی ئەم نارەزایەتییە بوون و بە دڕوشمی (کوردستان چشــم و چراغ ایران) مردن و نەمان بو ڕێژیمی کوماری دژی گەڵی دەنگیان بەرز کردە و شقامەکانیان کردە گوڕەپانی بیزاری و نارەزایەتی و لەبەرابەر هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا ڕاوەستان و کۆڵیان نەدا، ئەم شوڕشە چەند مانگ بەردەوام بوو، ڕێژیم بەتەواوی نیگەران و شلەژابوو چوون بە دریژای تەمەنی دەستەلاتدارتی سەرهەلدان و شورشی ئاوای بە خوێەوە نەدیبوو ، سەرهەلدانی ئەم بزوتنەوە شەقامیە هی ساڵێک و چەند مانگ نەبوو بەڵکو ڕق و بێزاری کەڵەکەبووی زیاتر لە چوار دەیە ستەم و هەلاواردن و کوشتن، ئێعدام، زیندان، ترس و تۆقاندن و بێکەڕامەت کردنی خەڵکی ئێران بوو لە ماوەی دەستەلاتداری ڕێژیمی دژی ئازادی ویلایەتی فەقیی، سەرهەلدانی ئەم شورشە ناوند و قوڵایی ڕوژهەلاتی کوردستان بوو، بەڵام بوو بە مەجاڵ و بەستێنێک کە خەڵکی وەزاڵەهاتووی نەتەوەکانی ئێران لەم شورشەدا وەدەنگ هاتن و ئەوەی گڕینگ بوو یەکڕیزی یەک گوتاری هاوهەڵوێستی دژی ڕیژیم بەبی جێاوازی مەزهەبی زمان نەتەوە بە هەمو ڕنگەکانیوە، ئاستی هوشێاری سیاسی خەڵکی ئێران بەم ئاکامە گیشتونە کە چاڕەنوسیان بۆ ڕزگاری و گەیشتن بە ئازادی لیک گڕیدراوە و نابێ چاوەڕوانی لایەنێک یا وڵاتێک بن تا لەم دۆخە ڕزگاریان کات و تەنیا ئەبی پەشت بە هێزو توانای خویان ببەستن و یەکلایی کەنەوە بو ڕاماڵین و تیکەورپیچانی ڕێژیمی میزەربەسەرانی جەهل و نەزانی ئاخوندی، ئەم بزوتنەوە ناڕزایەتییە جەماوەریە لە ماوەی دەستەڵاداری ئەم ڕێژیمە کەم وێنە بوو دەنگدانەوە و کاریگەری لە نێوخۆی ولات گیشتە لوتکە و سنورەکانی بڕی بوو بە سەردێڕی هەواڵدەریەکانی جیهان و هەمویان بە گڕینگەوە باسی ئەم بزوتنەوە نارەزایەتیان کرد، بزوتنەوەی ژینا کە دواتر بە شورشی ژن ژیان ئازادی ناوی دەرکرد،
نرخیشی زۆڕ گران بوو بەسەدان کەس لەسەر شەقامەکان خەڵتانی خوێن کران بە هەزاران بریندار و دەیان کەس کەمئەندام بوون و دەیان هەزار کەس دەستبەسەر و خرانە چاڵە ڕەشەکان، هێندێکیش پەڕیوەی هەندەڕان بوون.
بەڵام ئەزموون و تاقیکردنەوەیەکی باش و ســەرکەوتوو بوو بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی پێکەوە خەبات کردن و فراوانتــر کردن و گشتگیر کردن بۆ هــاتنە مەیدانی شوڕشێکی ســەراســەری و بێ کوتاییهێنانی یەکجــاری دەسەڵاتی شـوومی ویلایەتی “فەقێهـ” لە داهاتودا، بەرهەمی ئەم شورشە بوو کە گەلی کورد ئەوە بوو کە ئەم گەلە زیاتر لە “ســەدساڵە” خەباتی بەردەوامە بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی لەم پێناوشدا نرخێکی قورسی پێشکێشی بارەگای ئازادی کردووە بەڵام دەستەڵاتدارانـی مەرکەز گەرا نە تەنیا هیچ کات ئامادە نەبوون دان بە مافەکانی ئەم گەلە ژیر ستەمە دانیێن تەنانەت نەتەوەکانی غێرە کوردی ئیرانیان وا تێگەیاندبوو کە کورد شەرخوازە جوداییخوازە و دەیان تومەت و بوختانیان دابووە پاڵ ئەم گەلە خۆشی لەخونەدیوە، بەڵام لەم بزوتنەوەیەدا گەلانی ئێــران بۆیان دەڕکەوت هەموو شتێک پێچەوانەیە ئەوی ڕێژیم باسی کردوە دورە لە ڕاستی تەنیا فریودان و چاواشەکردنی بیروڕای گشتیە و گەلی کورد ستەمی نەتەوایەتی لێ کراوە و مافــی پێشێل کراوە.
ئەم شۆڕشە مەجالێک بوو بۆ ئاشتەوایی ئاشنابوونی لۆژیکی پتەوکردن و تەبایی و یەکڕیزی خەباتی دژی ڕێژیم بۆ گەلانی مافخوازی ئیران.
ئەم ڕێژیمە نیزیک بە تەواوی مەشروعیەتی لەنێو گەلانی ئیران لەدەستداوە و کەوتووتە بەڕەی دژی گەڵ و بۆ مانەوەی خۆی هەر چەشنە ناڕەزایەتیکـــ راستەوخۆ و سەرکووب دەکات و گوێڕایەل و ولامدەری هیچ وڵات و بونیادە مافی مرۆڤی و سازمانه جیهانیەکان نییە، بەڵام لیرەدا پڕسیارەکەی ئەوەیە هوکارەكانی ســەرنەکەوتنی ئەم شوڕشە چیی بوون؟
ئەگەر بە شێوەی لێکۆڵینەوەی زانستی لە چەند خاڵدا خەسارناسی و ڕونکـردنەوەی بۆ بەکەین:
یەک: ڕوژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئەوەی هەمیشە پێشەنگ بووە لە خەباتی نەتەوایەتی بۆ دەستەبەر کردنی مافە زەوت کراوەکانی لەباری ڕوشنبیری و هوشیاری سیاسی و ڕێکخستنی جەماوەری و جوغرافیایی و دوورە لە مەرکەز و دە لە سەدی ئاماری ئێران پێک دێنێ و کەوتووتە قەراغی ڕۆژاوا چوارچێوەی وڵاتی ئێران بێ پشتیوانی گەلانی ئێران توانای گۆڕینی دەوڵەتی مەرکەزی هێندێک ئاستەمە.
دوو: لەم شوڕشەدا ڕیژەی بەشداری خەڵکی ئێران بە گشتی بەم فراوانیە نەبوو کە هەموو شار و چین و توێژەکانی بگەڕیتەوە.
سیهەم: چینی مام ناوندی ئەوەی پێی دەڵین (چینی خاکستەری) و بەتایبەتی چینی سەرمایەداری کە زۆر گرینگە و کاریگەری چاڕەنوسسازە و ئابوری ئێرانیان بەدەستەوەیە بۆ بەرژەوندی و پاڕاستنی سەرمایەکەیان تا ساتەکانی مەڕگی ڕێژیم خوێان یەکلایی ناکەنەوە و بەشدار نەبوون.
چوارەم: لە هەموان گرینگتــر ئەوەیە کە دەگەڵ ئەوەی گەلانی ئێـران پتانسیلی ئەوەیان هەیە و ئامادەن بۆ هەر مەجالێک بو ناڕەزایەتی و خەباتی مەیدانی و مەدەنی لە شەقامەکان بەڵام بەداخەوە تا ئێستاش نە پشتیوانی نێودوڵەتی هەیە نە بەدیلێک لە هێزە دژبەرەکانی ڕێژیم لە دەرەوەی سنورەکان دڕوست بووە تا ئەم نارزایەتی و سەڕهەلدانانە رێبەری و سازماندهی و ڕیک بخات و خەتیان بداتی.
ناتەبای یەکتر قەبووڵ نەکردن و پەرشوبڵاوی ئۆپۆزیسیۆن گەلانی ئیرانی توشی نا ئومێدی و سەر لێشیوان کردوە. لە نێوخۆی ئێرانیش شانسی دروست بوونی وها ئالترناتیوێک سیفرە.
ڕێژیمی ئێران لە ماوەی دەستەلاتی خۆیدا لە نێوبردن و لاواز کردنی دژبەرانی خۆی چ لە نێوخۆ چ دەرەوەی سنورەکان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و توانیوێتی بە پیلانی جۆراوجۆر کێشە بخاتە نێو دژبەران و نەتەوەکانی ئێران و مەجالی یەکگوتاری و یەکگرتوویی لێ ساندوون.
و لە کوتیدا تا گوتار و لۆژیکی خەبات بەدژی ڕێژیمی سەڕەڕۆی ئاخوندی نەبێتە گوتاری زاڵ بۆ گوزار لەم ڕێژیمە کوماری ئیسلامی هەیە هیچ ئاڵ و گۆڕێک چاوەڕوان ناکری.