نەسرین یوسفزادە
یەکێک لە گرینگترین هەواڵەکانی ئەو ڕۆژانەی ژنان، کە دیار و بەرچاوە کوشنی ژنان بەدەستی نیزیکترین کەسەکانیانە، بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە ڕۆژنامەی «ئێعتماد» وەریگرتووە لە سێ ساڵی ڕابردوودا، ٨٥ ژن لە ئێراندا کوژراون، کە ئەوە بەڕاستی جێی نیگەرانییە، لە کات و زەمانێکدا کە ئێران و بەتایبەت کوردستان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی ناسراوە و پێناسە کراوە و دەیان کچ و کوڕ و لاوی ئەو وڵاتە لەو ڕێگایە سەریان کردە بردەباز و شەهید بوون.
لەو هەواڵەدا هاتووە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ٨٥ ژن لەلایەن هاوسەر، باوک، برا و خزم و کەسانی نزیکی خۆیانەوە و زیاتر بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە یا ئەوەی کە ڕێژیمی دژە مرۆڤ و دژە ژنی کۆماری ئیسلامی باسی لێدەکا «کوشتن بە پاساوی نامووس» کوژراون.
ئامارەکان وا باس دەکا کە لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵەکانی ١٤٠١ هەتا ١٤٠٣، ڕووی لە هەڵکشان بووە، بە جۆرێک کە لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ١٤٠١دا لانیکەم ٢٢ ژن و کچ، لە ساڵی ١٤٠٢دا لانیکەم ٢٨ ژن و کچ و لە ساڵی ١٤٠٣دا لانیکەم ٣٥ ژن و کچ لە سەرتاسەری ئێراندا کوژران. هەروەها زیاترین ئاماری ژنکوژی لە ئێراندا، بە ٥ حاڵەتەوە تایبەت بە تارانە و شارەکانی تالش، تەورێز، مەشهەد، ئێرانشار و ورمێش لەمبارەوە لە پلەکانی دواتردان ئەوە لە کاتێکدایە کە بە بەردەوامی ناوی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی غەیری مەرکەزی فارسنشین وەک ناوچەیەک کە ژنی لێ دەکوژرێ، دەهێندرێ و زۆر بەکەمی لەو بوارەدا شارە گەورەکانی وەک تاران و مەشهەد و ..هتد ناویان دەهێندرێ و زۆر جاریش تەنانەت بە میدیاییش ناکرێ.
زۆرترین ڕێژەی ژنکوژێکان لەلایەن هاوسەری ئەم ژنانەوە تۆمار کراوە و لە سێ ساڵی ڕابردوودا بە ڕیز ١٦، ١٥ و ٢٧ ژن، بەدەستی هاوسەرەکانیان کوژراون.
لە هەوالەکەی کوردستان میدیادا هاتووە ڕێکخراوی «ستۆپ فێمساید ئێران» لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٣ی زاینیدا ١٥٦ حاڵەتی ژنکوژی بەرانبەر لەگەڵ ١٣ حاڵەتی کوشتن لە هەر مانگێکدا لە ئێران تۆمار کراوە.
هەروەها دەڵی شایانی ئاماژەیە کە هەندێ لە ئامار و داتاکان باس لە تۆمارکردنی ٣٧٥ هەتا ٤٥٠ حاڵەتی ژنکوژی بە شێوەی ساڵانە لە ئێراندا دەکەن.
هۆکاری زۆربەی ئەو ژنکوژییانە دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەی بنەماڵە پەروەردەیەکی کە لە ئەسڵدا دەتوانین بڵێین کە ئاکامی پەروەردەیەکی هەڵەی حکوومەتییە یانی ئەوەی که لە وڵاتێکدا کە پیاوسالاری حاکمە و دەبێ هەموو شتێک لە ژێر چاوەدێری و نفووزی پیاو دابێ بە دڵنیاییەوە تەنیا هەڵەیەکی چووک دەتوانێ ببێتە هۆکاری ئەوەی کە ئیزن بە خۆی بدا کە خوشکەکەی یان ژنەکەی یان ئێ کچەکەی بکوژێ.
بەشێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر پەروەردە و هەڵە تێگەیشتن و هەڵە ڕەفتارکردنی لەنێو کۆمەڵگە و لەلایەکی دیکەشەوە میدیا و سۆشیال میدیا ڕۆڵێکی زۆر گرینگ دەگێڕن لە ئەو مەوزوعەدا. کاتێکی کە کەڵکوەرگرتن لە میدیا سوشیالمیدیا لەنێۆ خەڵک فەرهەگسازی نەکراوە و خەڵک زۆربەی جار بەهەڵە کەڵکی لێوەردەگرن و زۆر جاریش هەر ئەو نەزانییە دەبێتە هۆکاری ئەوەی بکەونە داوی کەسانی دوور لە مرۆڤایەتی بێ ئەوەی بۆخۆیان بزانن تووشی هەڵەگەلێک دەبن کە ئاکامەکەی قەرەبوو ناکرێتەوە.
کاتێک میدیا و سۆشیالمیدیا تەنیا وەسیلەیەکە بۆ ئەوەی کە خەڵک پێوەی سەرگەرم بن یا چێژی لێ وەرگران فەرهەنگی دروستی کەڵک وەرگرتن لەم ئامێرانە فێری خەڵک نەکراوە بە دڵنیاییەوە خەڵک بە ڕێگای هەڵەش کەڵکی لێ وەردەگرن و وە زۆر جار دەبێتە ئاکامێکی زۆر تاڵ و ناخۆشی وەکوو ژن کوژی یان مرۆڤ کوژی یا زۆر جاریش خۆکوژی مرۆڤەکان.
بەشێکی دیکە لە هۆکارەکانی کوشتنی ژنان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پیاوێک یان باوکێک یان مێردێک یان برایەک بەهەرحاڵ هاوژینەکەی یان کچەکەی یان خوشکەکەی نایهەوێ وەکوو ئەوەی ئەو دەیهەوێ ڕەفتار بکا، ئەو هەقە بە خۆیان بدەن کە بیانخەنە ژێر سوڵتە و دەسەڵاتی خۆیانەوە ئەوە ئەگەر ئەو ژنە نەیهەوێ ئەو شتە قەبووڵ بکا ئەو ئێزنە دەدەنبە خۆیان کە بیکوژن و تەنانەت ئازادی خۆشیان بکەنە قوربانی، چونکە بە شێوازێک لە گوێچکەیاندا سەپاوە کە تۆ ڕەگەزی باڵای و ڕەگەزی بەهێزی و ڕەگەزی بەرابەرت مڵکی تۆیە و ئەوە دەبێتە هۆکاری ئەوەی تەنانەت بەزەییان نە بە ژنەکە و نە خۆشیان دانەیا.
تەنانەت لەوەش ناترسێ و بەقەولێک ڕۆنی ئەوەی لە خۆی هەڵساویوە و زۆربەی جار بە هۆکارێک کە کۆماری ئیسلامی ناوی نامووسی لێ ناوە هەم گیانی بێتاوانێک دەگرێ و هەمیش دەستی خۆی لە خوێن وەردەدا.
هەموو ئەوانە زۆر هۆکاری دیکە دەبنە هۆی ئەوەی کە ژنان بە دەستی پیاوانی خێزانی خۆیان و نزیکترین پیاوەکان لە ماڵەی خۆیان بکوژرێن و ئاماری کوشتنی ژنان لە ئێران بەو شێوازە کە لە هەواڵەکەدا باسی کراو و بچێتە سەری.
بە هۆی یاساکانی کۆماری ئیسلامی کە دەبێتە هۆی دەربازبوونی پیاوان لە سزادران لە پێوەندی لەگەڵ کوشتنی ژنان و ئاماری ژنکوژی لە سەرتاسەری ئێراندا بەرز دەبێتەوە و ئەمە بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار.