نەییێرە ئەنساری (بۆ گۆڤاری ژنانی نووسیوە)
وەرگێڕان: شەهێن حوسێنی
“ئارتوور ئارائیلی” لە گۆڤارێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار لە ساڵی ٢٠٠٣ دەنووسێت: پیاوانی خاوەن پێداویستی تایبەت، نێزیکەی دوو هێندەی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت، خاوەنی کاری خۆیانن. لەم نێوەدا کاتێک ژنی خاوەن پێداویستی تایبەت، پیشەیەک پەیدا دەکات لە زۆربەی کاتەکاندا ماف و قازانجی نایەکسانە. دەستپێڕاگەیشتنی نابەرابەر بە دووبارە ڕاهێنانەوە و ماف و سەرچاوەی ئێعتبارییەکانیان و زۆرکاتیش لەگەڵ جیاوازیی پیشەیی ڕووبەوو دەبنەوە و کەمتر لە بڕیارە ئابووریەکان بەشداریان پێدەکرێت.
نایەکسانی ڕەگەزی و نادادپەروەری گەورەترین ئاستەنگەکانی مافی مرۆڤە کە لەگەڵی ڕووبەڕووین. هەرچەند لە بەرامبەردا، نایەکسانی ڕەگەزی ڕێکارگەلێک بۆ هەندێک لە ئاستەنگترین بابەتەکانی ئێستەی ئێمە دەخاتەڕوو. لە هەموو جێگایەک ژنان تەنیا بە هۆکاری ژنبوونیان، بە نیسبەت پیاوانەوە لە دۆخێکی خراپتردان. ئەم ڕاستییە، لەسەر ژنان پەیوەستە بە گرووپە ئەقەڵیەتەکان، ژنانی بە تەمەنتر، ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ژنانی بەرپرسی بنەماڵە و هەروەها ژنانی کۆچبەر و پەنابەر کە تەنانەت لە دۆخێکی خراپتردان.
کۆتا ڕاپۆرتی بانکی جیهانی دەری دەخات ئێستاشی لەگەڵ بێ ژنان مافی یەکسانیان وەکو پیاوان لە شوێنی کاردا نییە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئامارەکان ڕایدەگەیەنن ژنان دۆخێکی سەختتریان بۆ دۆزینەوەی کار هەیە و لەهەمانکاتدا ئەوان بەگشتیی لە زۆربەی وڵاتەکان بەرپرسیارێتیی منداڵ و بنەماڵەیان لەئەستۆیە. هەموو ئەم هۆکارانە لە کەمکردنەوەی ماف و نەبوونی بەرەو پێشچوونی یەکسانی ژن و پیاو لە کاردا کاریگەریی هەیە. هەروەها شتگەلێکی وەک دووگیانی (حەفتەکان و مانگەکان) بووەتە هۆکاری ئەوەی کە لە شوێنی کارەکەیان دووریان بخەنەوە و تەنانەت هەندێجار ببێتە هۆکاری ئەوەی ژنان پیشەکەیان لە دەست بدەن.
لەم دە ساڵەی دوایدا ١٣١وڵاتی جیهانی هەوڵیان داوەکە زیاتر لە ٢٧٤ یاسا و چاکسازیی نوێ لەهەمبەر باشترکردنی گوزەرانی مافی ژنان لە شوێنی کار بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە. زۆربەی وڵاتان سەرکەوتوو بوون ئاماری نادادپەروەری و نەبوونیی یەکسانی لە شوێنی کار لە نێوان ژنان و پیاواندا کەم بکەنەوە. هەروەها بەپێی کۆتا ڕاپۆرتی بانکی جیهانی تەنها شەش وڵاتن کە لەواندا ژنان و پیاوان مافی یەکسانیان لە شوێنی کاردا هەیە. تەنها شەش وڵاتی ئەورووپی ڕازی بوون بە یەکسانی ماف بۆ ژنان و پیاوان، وڵاتگەلێکی وەک: دانیمارک، فەڕەنسا، لیتۆنی، بەلژیک، لۆکزامبۆرگ و سوید لەو وڵاتانەن کە تێیاندا چاکسازی بنەڕەتی دروست بووە. ئەم شەش وڵاتە بە پێی ئامار، سەرکەوتوو بوون کە بۆ ژنان و پیاوان لە سەدا سەدی مافی یەکسانیان بۆ دابین بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە مافی ژنان لە خۆڕهەڵاتی نێوەڕاست لە بەرامبەر پیاوان بە نیوە چاوپۆشی لێدەکرێت و تەنانەت لە ڕێژەی جیهانی دەبیندرێت کە تەنها سێ لە چواری هەموو جەماوەری ژنان لەم گۆی زەوی خاوەنی مافی بەرابەرن لەگەڵ پیاوان.
لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، ژنان نیوەی مافی پیاوانیشیان نییە. بەپێی ڕاپۆرتی بانکی جیهانی تەنیا گۆڕینی پێکهاتەی یاسا ناتوانێ بناغەی دادپەروەری و بەرەپێشچوون بەرەو جیهانی بەرابەری و یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان بەرهەم بهێنێت. بناغەی بنەڕەتی کێشەکان، نەریت و بیرکردنەوە گەلێکە کە لە زۆربەی هەرێمەکانی جیهان هەن تا ئێستاشی لەگەڵدا بێ، بەو هۆیەوە مافی ژنان چاوپۆشی لێدەکرێت.
بێگومان، لە جیهاندا ئەمڕۆ یەکێک لە نیشاندەرە گرینگەکانی پەرەپێدانی مرۆیی، ڕێژەی ئامادەبوونی ژنان و ڕۆڵگێڕانی ئەوانە لە گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکاندا و لەلایەکی دیکەوە، لە سەردەمی جیهانیبوونی خواست و مافی تاکەکان تەنانەت لە چوارچێوەی گوزەرانی خۆشیان، بە تێبینییە نێونەتەوەییەکانەوە گرێ دراوە. ئەم ڕێسایە مافی ژنان دەبەستێتەوە بە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هێنانەئارای مافی ژنان بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، هۆکاری دروستبوونی پەیوەندییە پڕ هەوراز و نشێوەکانی وڵاتان بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی چالاک لە بواری مافی مرۆڤەوە.
لەم پێناوەدا، پرسی ماف و ئازادییەکانی بنەڕەتی جۆری مرۆڤ بە درێژایی سەدەکانی ڕابردوو، پاڵنەری بنەڕەتی خەبات لە دژی زوڵم و نادادپەروەرییان دروست کردووە کە یەکێک لە دەرکەوتنەکانی مافی نێونەتەوەیی لە نیوەی سەرەتای سەدەی ئێستادا، کە پەرەپێدانی بەر فراوانی ئەوان لە بواری یاسای مرۆڤ و ژناندا هەیە.
لەڕاستیدا نیگەرانی سەرەکی وەڵام بەم پرسیارە ئەوەیە کە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاساکانی ئێران چ کردارگەلێکیان لەپێناوی میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکانی دامەزراوەی ژنانی سەرپەرشتی بنەماڵە بەجێگەیاندووە یان جێبەجێیان کردووە؟ ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ڕێگەی شیکاریی و بە سەرچاوەی بەردەستی کتێبخانەیی ئەنجام دراوە! لێکۆڵینەوەکان جەخت لەو گریمانە دەکەنەوە کە پاڵپشتییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاساکانی ئێران لەبارەی ژنانی سەرپەرشتی بنەماڵە، یارمەتییەکانی ماڵی و بیمە و پێکهێنانی پیشەیە.
هەرچەند لەم دەیانەی کۆتاییدا شایەتحاڵی بەرەوپێشچونگەلێکی بەرچاو لە پانتایی مافی ژنان، لە ئازادبوونی یاسای جیاکارییەوە بگرە هەتا زیادبوونی کچان لە خوێندنگەکان بووین بەڵام تا ئێستا لەگەڵ هێزێکی دواکەوتووی بەهێز بەرەوڕووین. لە هەمانکاتدا لە هەندێک لە وڵاتان پشتیوانی یاسای لە بەرامبەر دەستدرێژی و ئازار و ئەزیەتدانی بنەماڵەی زۆر لاوازە، لە وڵاتانی تریشدا سیاسەتگەلێک هەیە کە سزادانی ژنان لەخۆ دەگرێت. لە پشتیوانیکردن لە منداڵبوون هەتا منداڵبوونی زۆرەملێ، لە بواری جێبەجیکردنە. مافی ڕەگەزی و دووگیانبوونی ژنان، لە هەموو ڕوویەکەوە لەژێر هەڕەشەدایە. بۆ نموونە، داڕشتنی یاساکانی هەڵاواردن لە دژی ژنان کە لەلایەن حکوومەتی ئیسلامی ئێران بەشێوەی سیستماتیک و بەرنامەبۆداڕێژراو لە مەودای ٤٦ ساڵی ڕابردوودا روویداوە.
ئاستەنگییەکانی بەردەم ژنان:
- هەڵاواردنی ڕەگەزی؛ هەڵاوردنی ڕەگەزی ئێستاشی لەگەڵدابێ یەکێکە لە گەورەترین ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان. ئەم هەڵاواردنە لە شێوەکانی جۆراوجۆر وەکو هەڵاواردن لە دامەزراندن، هەڵاواردن لە پێدانی هەقدەست و توندوتیژی دژی ژنان خۆی دەنوێنێت.
- چەشنە ڕەگەزییەکان: چەشنە ڕەگەزییەکان هەروەها لەسەر ڕۆڵ و هەڵسوکەوتەکانی ژنان و پیاوان کاریگەری هەیە. ئەم چەشنانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەرفەتەکانی ژنان و دروستبوونی ئاستەنگی بۆ بەرەوپێشچوونیان.
- بارگرانی پیشەیی: ژنان زیاتر بێجگە لە کارکردن لە دەرەوەی ماڵ، ئەرکی کاری نێوماڵ و ئاگەدارییکردنی منداڵیشیان لەسەر شانە. ئەم بارگرانییە دەتوانێت ببێتە هۆی ماندووبوون و سترێس و کەمی بەهرەمەندی ژنان.
- توندوتیژی لە دژی ژنان: توندوتیژی لە دژی ژنان یەکێکی ترە لە ئاستەنگە گرینگ و زەقەکانی ژنان. ئەم توندوتیژیە دەتوانێ بەشێوەی جەستەیی، دەروونی یاخود جنسی بێت و کاریگەری خراپی لەسەر سڵامەتی جەستە و ڕۆحی ژنان دابنێت. بەو پێیە هەموو ئەم هۆکارانە لەبەر ئەوەیە بەرابەریی و یەکسانیی ڕەگەزی لە بنەڕەتدا، مەسەلەی هێزە.
سەدەهایە هەڵاواردن و پیاوسالاری، دروستکەری بۆشاییەکی گەورەیە لە ڕوانگەی هێزی ڕەگەزییەوە لە ئابووریدا و سیستمە سیاسییەکان و کۆمپانیاکان بووە. ڕووداوەکان دەرخەری ئەم ڕاستییەن. ژنان بەردەوام لە پۆستە گرینگەکانی کۆمەڵایەتی، لە دەوڵەتەکانەوە بگرە تاکو دەستەی بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکان، هەتا مەڕاسمی دانپێدراوی بەخشینی خەڵاتەکان دەخرێنە لاوە. ڕێبەرانی ژن و ژنانی بەرچاوی کۆمەڵگە، بە ئازار و هەڕەشە و بەکارهێنانی ڕاستەوخۆ “ئۆنلاین” و جیا لە ئەمانە ڕووبەڕوون. جیاوازی ڕەگەزیی لە مووچە تەنها نموونەیەک لەو درزە یان بۆشاییە ڕەگەزییە لە دەسەڵاتدایە.
تەنانەت داتاکانی بە ڕواڵەت بێلایەن، کە بڕیاردانەکان لە پڕۆگرامسازی شارییەوە بگرە هەتا پشکنینی ماددەی هۆشبەر، لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە. پیاوان بوونەتە پێوەر لەکاتێکدا کە ژنان جیادەکرێنەوە.
هەروەها سەدەهایە ژنان و کچان بەرگەی ژنکوژی و شاردنەوەی دەسکەوتەکانیان گرتووە. ئەوان بە هۆکاری نەبوونی کۆنتڕۆڵی هەست و سۆزی سۆزداری یان هۆکاری هۆرمۆنی بوونە بابەتی گاڵتەجاڕی. بەشێوەی گشتیی لەسەر بنەمای ڕواڵەتییان حوکم دەکرێن بە باوەڕ بە ئەفسانەکان و تابلۆ بێکۆتاییەکان لەبارەی کردارەکانی جەستەیانەوەیە. ئەوان ڕۆژانێکە لەگەڵ ڕەگەز خوازی، دیدگا و بۆچونەکانی ڕەخنەگەرانەی پیاوان و سەرکۆنە کردنیان لە پۆستی قوربانیدا ڕووبەڕوون. ئەم بابەتە بە قووڵی هەموومانی خستۆتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە و بەربەستێکە لە بەرامبەر ڕەتکردنەوەی چاکردنی هەموو ئەو ئاستەنگ و هەڕەشانە کە لەگەڵیان ڕووبەڕووین.
- نایەکسانی: ٧٧٪ی ژنان هەر دۆلارێک وەردەگرن کە پیاوان بەدەستی دەهێنن. بەپێی کۆتا لێکۆڵینەوە کە کراوە لەلایەن کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، بەستنی ئەم درز و بۆشاییە ساڵەهای ساڵ درێژەی دەبێت. لەم نێوەندەدا، ژنان و کچان ڕۆژانە بە نێزیکەیی ١٢ملیار سەعات، کاری بێ مووچە دەکەن کە بە سادەیی لە بڕیاردانە ئابوورییەکان لەبەر چاو ناگیرێت. لەپێناو بەدەستهێنانی بەجیهانی بوونی ویژدانیانەی کە بۆ هەمووان ئیستیفادەی هەبێت گرینگە سیاسەتەکانی خۆمان لەسەر بناغەی ئامارگەلێک بنیات بنێین کە بەشداریی ڕاستەقینەی ژنانی لەبەرچاو بگیرێت.
- تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی: یەکێکی دیکە لەم بوارانەیە. نەبوونی هاوسەنگی ڕەگەزی لە زانکۆکان، ستارتاپ و هاوشێوەکانی “دۆڵی سلیکۆن/ دۆڵی بەختەوەری” لە جیهانی ئێمەدا بە قووڵی جێگای نیگەرانییەوە. ئەم جەمسەرە تەکنەلۆژیاییانە، کۆمەڵگە و ئابووری داهاتوو دروستدەکات. ناکرێت ڕێگەیان پێبدرێت سنووردار بکرێت کە باڵادەستیی پیاوان چڕ ببێتەوە. یان شەڕگەلێک لەبەر چاو بگرن کە لە حاڵی تاڵانکردنی جیهانەکەماندا بن. بە دەربڕینێکی دیکە، پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان توندوتیژی دژی ژنان، ستەمکاریی مەدەنی و ململانێکان بوونی هەیە. شێوەی هەڵسوکەوتی کۆمەڵگایەک لەگەڵ نیوە لە کۆمەڵەی خۆی واتە ژنان نموونەیەکی بەرچاوە لە شێوەی هەڵسوکەوتی ئەوان لەگەڵ ئەوانیتر. تەنانەت لەگەڵ کۆمەڵگە ئاشتیخوازەکان زۆربەی ژنان لە ماڵەکانی خۆیاندا (توندوتیژی خێزانی، کوشتنەکان بەناوی شەرەف و بنەماڵە و…) لەژێر مەترسی گەورەدان. تەنانەت لە کاردانەوەکان سەبارەت بە قەیرانی ناوچەییش بۆشایی ڕەگەزیی هەیە. دەستپێشخەرییەکانی هاوتەریب لەگەڵ کەمی (قەیران) و دووبارەکردنەوەی زیاد لە پێویست بەپشتبەستن بە ژنان بە بازاڕی کراون. ئێستا لەبارەی پیاوان زیاتر بۆچوون ئەوەیە خۆیان تەرخانکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنەلۆژیاییە تاقینەکراوەکان. ئابووریناسان و نوێنەرانی ژنانی پەرلەمانەکان زیاد لە پێویستی پیاوان، ئەگەری هەیە لە سیاسەتەکانیان پشتگیری بکەن لە ژینگە. لە کۆتاییدا نوێنەری سیاسی بەرچاوترین بەڵگەیە بۆ بوونی بۆشایی ڕەگەزی لە دەسەڵات و هێزدا. لەسەرانسەی جیهاندا ڕێژەی ژنان لە پارلەمان ڕێژەی سێ بە یەکە، بەڵام بوونی ئەوان بەزۆری لەگەڵ نوێبوونەوە و وەبەرهێنان لە سەلامەتی و پەروەردە، هاوئاهەنگی و هاودەنگی هەیە. ئەمە لەخۆوە نییە کە پێناسەی ئەوان لە سەرکەوتوویی ئابووری، خۆشگوزەرانی و بەردەوامیان وڵاتانێک دەگرێتەوە، بە ڕێگای ژنانەوە ڕێنوێنی کراون.
- پشگیری تایبەت لە ژنانی سەرپەرشتی بنەماڵە لە بەڵگە نامەکانی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ؛ ڕاستە کە ژنان لە تەنیشت پیاوانەوە بەهرە و توانایی سەرمایەی مرۆیی دروستدەکەن بەڵام لە ڕوانگەی یاسا و ڕێساکانی کە نوسراونەوە پێگەی یاسا-سیاست و… ژنان لەکۆمەڵگەی مرۆییدا سەرمایەی کۆمەڵایەتی بەحیساب دێن. چونکە سەرمایەی کۆمەڵایەتی توانایی بەکۆمەڵی کۆمەڵگە لە بەکارهێنانی سەرچاوەکان لە ڕاستایی بەسود بوون و ناگشتییە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک گرینگترین ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بە پشت بەستن بە هەبوونی چاکسازییە گشتییەکان لەوکاتەوەی کە بنیاد نراوە تاکو ئێستا لە بابەتی پشتگیری لە مافی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی بنەماکانی یەکسانی، نەهێشتنی هەڵاواردنی کردۆتە بنەمای کاری خۆی. پرسیار ئەوەیە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چ کردارێکی بۆ بە میکانیزمە یاسا-سیاسی دامەزراوەکانی ژنان لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە؟ پشگیرییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ژنانی سەرپەرشتی بنەماڵە لەخۆ دەگری یارمەتییە ماڵییەکان و بیمە و پێکهێنانی پیشەیە. لە چوارەمین کۆنفڕانسی ژناندا، ژنانی سەرپەرشتی بنەماڵە بە پێکهێنانی هەوڵگەلێک لە ڕاستای بەردەستخستنی یەکسانی ژنان بە پەروەردەی بەردەوام لە شوێنی کار، بەتایبەت ئەو ژنانەی کە تاکە سەرپەرشتی بنەماڵەن و ژنانێک کە لە هەوڵدان دوای وازهێنان لە کار یان درێژەکێشانی پیشەکەیان بەکاری بەرپرسیارییەتی بنەماڵە یان هۆکاری تر، جارێکی تر بتوانن بچنەوە ناو بازاڕی کار.
بە سەرنجدان بە مافی نێونەتەوەیی و مافەکانی ئەورووپا، بابەتی ژنانی سەرپەرشتی بنەماڵە، بابەتێکی گرینگە. لە جیهانی ئەمڕۆدا، ئامادەبوونی ژنان و ڕۆڵی ئەوان لە قۆناغە جیاوازەکان، بەتایبەت مافی مرۆڤ، ڕەچاو کراوە. ئەم بابەتە هۆکاری پێکهاتنی پەیوەندییە پڕ لە هەوراز و نشێوەکانی دەوڵەتەکانن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی لە چوارچێوەی مافی مرۆڤدا.
- چوارەمین کۆنفڕانسی جیهانی ژنان؛ هەوڵدان بۆ یەکسانی، پەرەپێدان و ئاشتی ناو کۆنفڕانسەکان بووە کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەرواری ٤تاکو١٥ی سێپتەمبری “١٩٩٥” لە شاری پێکەن لە وڵاتی چین بەڕێوەچووە. جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی “١٩٤٥” خاوەنی ڕێساکان بۆ یەکسانی نێوان پیاوان و ژنان (بەندی حەوتەم، ماددەی هەشت). دواتر لە ساڵی “١٩٤٥” تاکو “١٩٧٥” زۆربەی بەرپرسانی ڕەسمی ژن کە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون و هەروەها ڕابەری بزوتنەوەکانی ژنانیان لەسەراسەری جیهاندا بەدەستەوە بووە، تێکۆشاون تا ئەم بنەمایانە بکەن بە پراکتیک و ئەنجومەنی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پەسەندکرد. (بڕیار نامەی ٣٠١٠) کە بەو هۆیەوە ساڵی “١٩٧٥”، ساڵی نێونەتەوەیی ژنان ناونرا. لە دێسەمبری “١٩٧٥”، ئەنجومەنی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد (بڕیارنامەی ٣١/١٣٦) کە بەو پێیە لەساڵەکانی “١٩٧٦-١٩٨٥” دەبێت بە ناوی “دەیەی ژنان” ناوبنرێت. لە چوارەمین کۆنفڕانسی جیهانی ژنان لە پێکەن “١٩٩٥”، لەبارەی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵەوە بە گرتنە بەری هەنگاوی گرەنتی، پێڕاگەیشتنی یەکسانی ژنان بە پەروەردەی بەردەوام لە شوێنی کار بۆ وێنە ژنانێک کە تاکە سەرپەرستی بنەماڵەن و ژنانێک کە لە هەوڵدان دوای وازهێنانی کاتی یان درێژ مەودای پیشەکەیان بە هۆکاری ئەرکەکانی بنەماڵە یان هۆکاری تر جارێکی تر بتوانن بچنەوە ناو بازاڕی کار. دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات ئەگەرچی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەم چینە لە ئەولەویەتی داڕشتنەوەی سیاسەتەکانی یاسا ستراتیژییەکانی وڵاتە بەڵام یاساکانی تر و هەروەها جیبەجێکاری دامەزراوەکان، وەڵامدەری سیاسەتەکانی لەبەرچاو گیراوی یاسا گەورەکان نییە، بۆیە گۆڕینی سیستمەکانی پشگیری بە بیمە و بونیاتنانی دامەزراوەیەکی پشتگیری بەرفراوان کە خزمەتگوزاری ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە وڵات پێک بهێنێت لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. بەهەمان ئاڕاستە کە یەکێک لە سەرەکیترین ئەولەوییەتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانانی ژنانی زیاتر بۆ ڕێبەری بووە. لە ئێستادا زووتر لەکاتی خۆی بە یەکسانی ڕەگەزی گەیشتووین، بۆ ساڵەکانی داهاتوومان خاوەنی ڕێنیشاندەرین بۆ پێکهێنانی بەرابەری یەکسانی لە هەموو ئاستەکاندا.
- جیهان تووشی کێشە بووە و یەکسانی ڕەگەزی بەشێکی بنەڕەتی لە وەڵامی ئەو کێشەیەیە. کێشە دروستبووەکان کە بەدەستی مرۆڤە، چارەسەریی مرۆییشی دەوێت. یەکسانی ڕەگەزی، دەربڕینە بۆ دووبارە پێناسەکردنەوە و گواستنەوەی دەسەڵات و هێزە کە لیڤەرێکە کە سوودی بۆ هەمووان دەبێت.
- سەدەی ٢١ دەبێت سەدەی یەکسانی ژنان لە دانوستانە ئاشتی و گوتارە بازرگانییەکان، لە ژوورەکانی دەستەی بەڕێوبەرایەتی و کلاسەکان، هەروەها لە کۆبوونەوەی لووتکەی گرووپی بیست وڵاتی پیشەسازی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بن. لە ڕاستیدا ئێستە کاتی ڕاگرتنی هەوڵ بۆ گۆڕینی ژنانە و کاتی دەستپێکردنی ئاڵوگۆڕە لەو سیستمانەی کە بەربەستن لەبەردەم گەیشتنی ژنان بە توانا لەڕادەبەدەرەکەیانن.
“نەییێرە ئەنساری” مافناس، شارەزای مافی نێونەتەوەیی و یاسای ئەورووپا و دادپەروەری ئینتقالی، نووسەر و داکۆکیکاری مافی مرۆڤە