ماریا وەیسی
«ژینا گیان تۆ نامری ناوت دەبێتە ڕەمز»
بەرایی:
لە یەک ساڵی ڕابردوو بزووتنەوەیەکی گشتگیر و ڕادیکاڵ، دژی دەسەڵاتی ئێران سەری هەڵدا و کۆمەڵگەی بەرەو قۆناغێکی نوێی بێگەڕانەوە برد. یان بە واتایەکی تر دابەشکاریی لەنێو مێژووی خەباتی گەلانی ئێران پێک هێنا لەژێر ناوی پێش بزووتنەوەی ژینا و دوای بزووتنەوەی ژینا لە ڕاستیدا ئەمە بە مانای خەباتی گەلان لەم قۆناغەدا جەماوەری تر، گشتگیرتر و ڕادیکاڵتربوونی بەخۆیەوە بینی.
بیرکردنەوە و وەڵامدانەوە بەو پرسیارانەی کە بزووتنەوەی ژینا لە بەردەم کۆمەڵگەی خۆی لەقاندووە زەروورەت و ئەولەویەتی کۆمەڵگە و بەتایبەت بیرمەندانە.
لەم نووسراوەیە هەوڵ دەدرێت بە کورتی لە دوو ڕەهەندی ناوەندگەرایی یان نەتەوەخوازیی ئێرانی و سیاسەتی شیعی ئەوە بڵێم کە هەر بەردێک لە ئاسمانی ئەم جوگرافیایە بەر دەبێتەوە خەتای عەقڵیەتی دەوڵەت خوازی ئێرانییە «دەوڵەت لە تاران فاشیستە و لە کوردستان داگیرکەر»
گشتییەتی بابەتەکە
دوای نزیکەی ساڵێک بەسەر دەستپێکی بزووتنەوەی ژینا تێپەڕیوە، ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە ئاوڕێکی قووڵتر لەو شتانە بدەینەوە کە ڕوویدا بۆ ئەوەی پرسیار لە ماهیەتی کۆماری ئیسلامی بکەین بۆچی مەسەلەی ژنان تا ئەو ڕادەیەی بووەتە پرسی سەرەکی دەسەڵاتی سیاسی؟ کە هەموو دام و دەزگا حکومییەکان دەبێت لە پەرەسەندن و گشتاندنی ئەرزیشی سەرپۆش و کۆنترۆڵی لەشی ژنان ئەرکدار بکرێن؟ دەوڵەت بۆ نەیتوانیوە لە کوردستان شەرعییەتی هەبێت؟ بۆ ئەرزشەکانی دەوڵەت لە ڕۆژهەڵات پەسەند نەکراوە؟ بەرخۆدانی گەل لە هەمبەر دەوڵەت بەرهەمی چییە؟ حکومەت لە هەمبەر پرسی ژنان بودجە زیاد و ڕێکخراوەی جۆراوجۆری دروست کردووە هەتا ژنان لە چوارچێوەی ئایدیۆلۆژی خۆی پەروەردە و کۆنترۆڵ بکات. ئەم پرسە کۆماری ئیسلامی بردووەتە لێواری بەربوونەوە و داڕمان لە دەسەڵات.
دەوڵەت بخوازیت ئێرانی دوای سەدەی بیستم لە فۆرمی نایاسایی و نا مێژوویی بەسەر جوگرافیایی کوردستان خۆی سەپاندووە ئەمە وایکردووە بەرنگارییەکی نەتەوەیی هەمە لایەنە دژی گێرانەوەی مێژووی ئێرانی بوون لە لایەک و سەروەری سیاسی ئێرانی لەلای یەکتر لە کوردستان شکڵ بگرێت و ئاستەنگی و ئاڵنگاری سەرەکی دەوڵەت بن.
نا کارامەیی دەولەت خوازی ئێرانی
لە سەدەی بیستم بە هاتن و دامەزراندنی دەوڵەتنەتەوە لە ئێراندا بینەری مێژوویی توندوتیژ و کارەساتبار دژی نەتەوەکانی تر دەبین.
ئارگێومێنتی نەتەوەخوازانی ئێرانی ئەوەیە کە چەمکێکی هاوچەشن و یەکسان لە ئێران و کولتووری ئێرانی بهێنن و بە هێنانی بیری ئەورووپییەکان بە شێوازێکی نا مێژوویی و ناڕاست کە ئەنجامی سەپاندنی ناسنامەی نەتەوەیی و بەرەوپێشبردنی بیرۆکەی ئێرانی گەورە بە ئاسمیلەکردن و شتنی مێشکی مرۆڤەکان لە پێناو نیشتمان پەروەری ئێرانیدا بوو.
ئارگێومێنتەکەی ئەوەیە کە لە پرۆسەی بەرهەمهێنان و سەپاندنی ئەم تێڕوانینە نەتەوەیەدایە بۆ مێژوو و کولتوور و نەریتی ئێرانیبوون، لەسەر بناغەی زمانی فارسی لە کاتێکدا خودی چەمکی ئێران لە مێژوو و نەریتی کورددا نییە و نەبووە.
بەکاریان هێناوە. هەر ئەم ئەویتر ساز کردنە لەنێو نەتەوەکانی تردا بەرەنگاری نەتەوەیی دەخۆڵقێنێت و حازر بە پەسەندکردنی ئەم تێڕوانینە نین هەر بۆیە بیرۆکەی ئێرانی ناوەندگەرا دەبێتە کاکڵەی قەیران و دووبارە بەرهەم هاتنەوەی قەیرانە. ڕەخنەیەک کە لە ئەلیتی ئێرانی هەیە ئەمەیە کە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکان هەمان ڕێگەچارە دەپێچنەوە کە سەرچاوەی هەمان قەیرانەکانە وەک زاراوەی شۆڕشی نەتەوەیی لەلایەن پاشاخوازەکان.
ئیسلامی سیاسیی و حکومەتی شیعە
یەکێک لە بنەماکانی ئێرانی بوون هەمان شیعەگەریی سیاسییە کە لەلایەن ئەلیتی ئێرانی وەک یەکسانی کولتووری و مێژوویی مرۆڤی ئێرانی باسی دەکەن. سەرەتا دەبێ بڵێین، ئیسلامی سیاسی لە ئێران دوای سەرهەڵدانی بیرۆکەی گشتی ئیسلام گەرایی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پەرەی سەندووە و تابعێک بووە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە چ لە سەردەمی دوای ڕۆخانی ئیمپراتۆری عوسمانی و چ لە سەردەمی شەڕی سارد و کێبرکیی نێوان جەمسەرەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات. دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی هاتنە سەر کاری ئیسلامی سیاسیی لە فۆرمی ویلایەت فەقیهی شیعەی ئێرانی وەرچەرخانێکی کۆمەڵایەتی و کولتووری بە پەرەدان بە ئەرزیشە ئیسلامییەکان لە ئێران و گەلانی ئێران پێکهات هەر بۆیە بیرۆکەی ئیسلامی سیاسی دەتوانێت بە ڕوونی سیاسەتداڕێژی کۆماری ئیسلامی لە بواری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیمان بۆ ڕوون بکاتەوە هەتا لە مەنتیق و لۆژیکی دەسەڵات لە ئێران تێبگەین.
دەسەڵاتێکی پاوانخوازە و تاکڕەوی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای سەرپۆشی زۆرە ملی بە خۆسەپاندنی دەسەڵات لە ڕێگای کۆنترۆڵی کردنی لەشی ژنان بە شوێن تەبعیت و پیادە کردنی ئاواتە ئایدیۆلۆژییەکانی خۆیەتی بەم واتایە کە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای شۆڕشی فەرهەنگی خۆی دوای شۆڕشی پەنجا حەوت بە کاریگەری بیری ئیسلامی سیاسی هەوڵ دەدات خوێندنەوەیەکی نوێ لە ئیسلامی شیعە دروست بکات بە ئامانجی گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسی و دامەزراندنی پێکهاتە و ستراکچری کۆمەڵایەتی و ئابوورییە نوێ بۆ بەهەشتە سەر زەمینییە کەی.
بەڵام ئەم ئەرزیش گەلە یان نۆشتە ئایدیۆلۆژی یەکانی کۆماری ئیسلامی لەلایەن ژنانەوە بەرەنگاری مەدەنی جددیی بووەتەوە کە لە بزووتنەوەی ژینا و بەردەوامی ئەم بزووتنەوە لە یەک ساڵی ڕابردوو دا دەبینین کە بیرۆکەی ئاخوندەکانی جەماران لەلایەن ژنانەوە دژایەتی دەکرێت چ لە شەقام، چ زانکۆ یان زیندان بێت سەرنجڕاکێشە کە دەبینین ڕێژەی ژنانی زیندانی چالاکوان لە کوردستان و ئێران لە یەک دەیەی ڕابردوو پەرەی سەندووە کە نیشاندەری بەرەنگاری ژنان لە دژی دەسەڵاتی ئایەتوڵڵاکانە.
بیرۆکەی سەرپۆشی ئیسلامی ڕژێم لە کوردستان لەلایەن ژنانەوە لە یەکەم ڕۆژەکانی خۆی بە شێوازی ڕوون و ئاشکرا دژایەتی کرا ئەمە بە مانای ئەوە نییە ژنان لە کوردستان ستەم نابینن بەڵکوو بەو مانایە دێت کە کولتووری کوردستان و خەباتی ژنان لە چوارچێوەی مافی نەتەوەیی و یەکسانیدا فۆرم و ستایلی کۆماری ئیسلامی جێگایەکی نییە تەنانەت دژایەتی دەکرێت.
ئاکام
بزووتنەوەیەک کە لەم یەک ساڵەدا لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووریدا بە قووڵی کاریگەر بووە
ئاماژە بە چەند هۆکاری سەرەکی کە دەگەڕێنەوە بۆ عەقڵی سیاسی ئێرانی یان هەمان دەوڵەت نەتەوەی ئێرانی و دەسەڵاتی شیعی کە شکڵ و شێوازێکی پاوانخوازی و داگیرکەری خۆڵقاندووە کە شێوازێکی نامۆ بە ژیانی گەلان لە ڕەوتی مێژووییدا خۆڵقاندووە مەسەلەیەک نە لە زمان نە لە کولتووری ئەم نەتەوانە نامۆ و لادانێکی گەورەیە.
تۆڕەیی گەلان کە لە بزووتنەوەی ژینادا خۆی نمایش دا، باس لە ناخی کۆمەڵگەی ئێستا لە ئێران دەکات کە ئەرزشەکانی حکومەت نائەرزیش و لادان لە بایەخە ئەساسییەکانی مرۆڤی نێو ئەم جوگرافیایە.
لەلایەکی ترەوە سیاسەتە نا مرۆڤانەکانی ڕژێم لە هاودەستی و ڕێگەدان بە ڕەوتە ئیسلامییەکان بە تایبەتی سەلەفیی و جیهادییەکانە لە هەر دوو بەرەی سوننە و شیعەدا کە دەستیان بۆ زەخت خستنە سەر ژنان و پێشێلکردن و سنووردار کردنی ئازادییەکانیانە.
ژنان سۆژەی ناڕازی لە بەرامبەر هێزی باڵادەستە و ئەویتری بەهێز لە ڕەوتی تێپەڕبوون لە کۆماری ئیسلامییە.