ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەشەممەی ۱٤۰۱ی هەتاوی سۆهەیلا قازی، کچە گەورەی پێشەوا قازی محەممەد لە وڵاتی ئاڵمان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بنەماڵەی پێشەوا قازی محەممەد شانازی دامەزراندنی یەکەمین دەسەڵاتی کوردیان لەسەرشان بووە وخاتوو سۆهەیلا قازی وەکوو کچە گەورەی قازی محەممەد هەمووکات دڵی بۆ سەربەستی نیشتمان لێیداوە بەڵام بەداخەوە بە ئاواتە لەمێژینەکەی نەگەیشت و کۆچیی هەتایی کرد.
لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قازی و خەڵکی کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریکی ئەم خەمە دەزانین.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٦ی ڕەشەممەی ۱٤۰۱ی هەتاوی