نەسرین یوسفزادە
لە ڕۆژی ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە، گەلاڵەی نوور بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەوەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی پێی دەڵێ بێ حیجابی دەستی پێ کرد. ماددەی 141 ی سزادانی ئیسلامی دەڵێت: «ئەو ژنانەی بەبێ حیجابی ئایینی دەربکەون سزای 10 ڕۆژ بۆ دوو مانگ یان غەرامەی 50 بۆ 500 هەزار ریال دەدرێت.»!
لە نێوەڕاستی مانگی جۆزەردان گەڵاڵەیەکی نوێ لە بواری حیجاب ئاشکرا کرا و لە 12ی جۆزەردان لە یەکەم خولی پڕۆژەی گەڵڵاڵەی «توبا» لە خۆراسانی ڕەزەوی وردەکارییەکانی ئەو پلانە خرایە ڕوو. گەڵاڵەی نوور و گەڵاڵەی تووبا و هەر ماددە و گەڵالەیەکی هاوشێوەی ئەوانە ئەو ماوەیە تەنیا بۆ دەمکوتکردن و بێدەنگکردنی ژنانی ئازادیخواز و چالاکە. ئەوان دەزانن و لە بزووتنەوەی ژینا بۆیان دەرکەوت ڕووبەڕووی چ هێزێک بوونەتەوە، کاتێک لەسەر تاڵە قژێک، کچێکی بێتاوان دەکووژن و کوردستان و بەگشتی ئێرانی هێنا سەر شەقام و ئەو ڕووداوە بۆ جارێکی دیکە لە مێترۆی تاران ڕوودەدا دووبارە خەڵک بێدەنگ نابن. بەڵام ئەمجارەیان حکووومەت تەنانەت ئیزن نادا بنەماڵەکەی تەرمەکەی بەرنەوە زێدی خۆیان و بە ناچار هەر لە تاران دەینێژن. چونکە لە ئەزموونی ئایچی سەقز بۆیان دەرکەوتووە چی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بۆیە ئەوجارەیان بە شێوازێکی یاسایی ڕووبەڕووی بە قەولی خۆیان بێ حیجابی دەبنەوە و بۆ بەناو یاسایی کردنی ئەو کردەوەیە پاساو دەخەنە سەر دەستبەسەرکردنی کچان و ژنان بە بیانووی بێ حیجابی بە بڕیارێک بە ناوی گەڵاڵەی نوور یان گەڵاڵەی تووبا بیانوویەک بۆ ئەوەی دەیکەن.
هاتنە ئارای چ گەڵاڵەی نوو و چ گەڵاڵەی تووبا هەر وەک باسمان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ژنانە لە تاران و شارە گەورەکان لە کوردستان شێوازی شەڕ دەگۆڕێ.
نیزیکەی دە ڕۆژ دوای هاتنەسەرکاری مەسعوود پزشکیان چەندین کەس لە سێدارە دران، هەر ڕۆژێک پێش دەوری دووهەمی بەناو هەڵبژاردنەکە شەریفە محەممەدی چالاکی ژیگەپارێزی حوکمی سێدارەی بۆ هاتەوە. چەند ڕۆژ دوای ئەوە پەخشان عەزیزی، ژنەچالاکی کورد کە لە نزیکەی ساڵێک لەمەو پێشەوە دەستبەسەرە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە یەکێک لە حیزبە سیاسییەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. و وریشە مورادیش یەکێکی دیکە لەو ژنانەیە کە پەتی سێدارەی کۆماری ئیسلامی لە ملی هاڵاوە و لەسەر کاتی دەرچوونی حوکمی کۆتایی ڕاوەستاوە.
ئەوەی دەبێتە هۆکاری زیندانی کردن و دەستبەسەر کردنی ژنان لە ئێران و بەتایبەت ڕٶژهەڵاتی کودرستان ئامادەبوونیانە لە گۆڕەپانەکە ئەوەیکە جوان بۆیان دەرکەوتووە کە هێزی ژنان چۆنە و چیان پێدەکرێ و چۆن دەتوانن بەرەنگاری هەر شێوە نەیارێک ببنەوە. تاریک و ڕوونی بەیانی هێرش دەبەنە ماڵی کاک ئەحمەد حەسەنزادە و کچەکەی خاتوو سۆڵماز حەسەنزادە خوشکی شەهید محەممەد حەسەنزاە دەستبەسەر دەکەن. ئەوە یەکەم کەس لە بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا نییە کە دەستبەسەر دەکرێن و تەنانەت بەڵێنیان لێ وەردەگرن کە ئیتر چی دیکە چلاکی نەکەن بەڵام مەگەر ئەوان بەو هەڕشە و گوڕەشانە کۆڵ دەدەن؟ نموونەکەی زۆر بیندراوە کە نەوەک بێدەنگ نەبوون بەڵکوو بەگوڕتر لە جاران بوون لە دژایەتی لەگەڵ ئەو دەوڵەتەی خوێنی خۆشەویستەکەیانی ڕشتووە.
بابەتێکی دیکە کە دەکرێ هەڵەوێستەی لەسەر بکەین کە ئەویش بە بەردەوامی باسی لیدەکردرێ ژینەگەی کوردستانە، دەوڵەت بەردەوامە لە ژینوسایدی ژیان و ژینگەی کوردستان.
ساڵ نییە بەشێکی زۆی لە دارستانەکانی کوردستان ئاگر نەگرێ و دەوڵەت تەنانەت ئاوڕیشی لێناداتەوە و ئەوە هەمووی هەوڵ و هیمەتی ژنان و پیاوانی ژینگەپارێز و ژینگە خۆشەویستە کە ئەو ئاگرانە دەکوژێنەوە و بەداخەوە ساڵ نییە لەو پێناوە و لەو سەنگەرە پیرۆزەشدا کوردستان شەهید نەدا. و تەنانەت بەوەش تێر نابێ و دەستیان کردووە بە گرتن و دەستبەسەرکردنی چالاکانی ژینگەپارێزی و وەک لەسەرێ ئاماژەم پێ کرد شەریفە محەممەدی یەکێک لەو چالاکانەی ژینگە پارێزییە کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە. هەر وەک یوسف مەولوودی کۆڕی شەهید غەفوور مەولوودی یەکێک لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەنێو ئاپۆرای خەڵکەکە کاتی ناشتنی باوکی گوتی «ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە تاران فاشیستە و لە کوردستان داگیرکەرە، ئەگەر لە تاران بە باتۆم لە خەڵک بدا لە کوردستان بە گوللـە لێیان دەدا» دەنا ئەوە چۆنە قەت و لە هیچ هەواڵیکدا باس لە ئاگر گرتنی دارستانەکانی باکووری ئێران یان شوێنەکانی دیکە نییە. ئەوە دەگەیەنێ کە فارسی داگیرکەر دەزانێ خاک بۆ ئێمە چەندە پیرۆزە ئەگەر لەگەڵ خۆمانی پێ نەکرێ هێرش بۆ دار و دارستانەکانمان دەبا.
- یەکیەتیی ژنانhttps://www.kurdwomen.org/author/nasrin/
- یەکیەتیی ژنانhttps://www.kurdwomen.org/author/nasrin/
- یەکیەتیی ژنانhttps://www.kurdwomen.org/author/nasrin/
- یەکیەتیی ژنانhttps://www.kurdwomen.org/author/nasrin/