ئەهورا
جیا بوونەوە یا تەلاق:دەستپێکی ژیان نوێ، یا ڕووخان و شکستی ژیان بە تایبەت بۆ ژنان.
سدەی بیستم و بیست ویەکم سدەی ئاڵۆگۆڕە بەنەڕتییەکان لە هەموو بوارێک دا ؛ ئاڵۆگۆڕی سیستماتیک لە هەموو بیر و باوڕە کۆنەکان کە وەک عۆڕفی کۆمڵگە سەیر دەکرا و زۆر کات هێڵی سووری کۆمەڵگەش بوون، لە سەدەی بیستەمدا و بیستویەکم نەتەنیا هێڵی سوور نین بەڵکۆ وەک داب و نەڕیتێکی کۆن و دور لە مرووڤایەتیش زوڕ جار سەیر دەکڕا. ژیانی هاوبەشیش دور لەم گۆڕانە فکریە نەبوو بە بەرەوپێش چوونی تەکنۆڵۆجیا ژیانی هاوبەشیش ماناکەی گۆڕاوە لە یەک ڕەستەدا دەبێ بڵێین کۆمەڵگە شۆڕشێکی فیکری بەسەر هاتووە.
گۆڕانکارییەکانی ئەم سدەیە هێن بە خێرایی تێپەڕ بووە کە چۆنییەتی هڵسوکەوت کردنی مرووڤێ ئێستا لەگەڵ دەساڵ لەمەوبەڕیش زۆر جیاوازە تا ئەوی کە خۆمان لەگەڵ باو و باپیرانمان بەڕاورد بەکین.
ئێستا کە جیا بوونە ڕۆژبەڕۆژ ڕوو لە هڵکشان دایە و بەخێرای ڕوو لە زیاد بوونیش دایە، بەڕاست ئەوە کێشەیی کۆمەڵایەتییە؟ یا دەبێ ژیانی هاوبەش وەک شڕاکەتێک چاو لێکەین و تێدا جیابوونەوە ئاساییە و ناکڕێ ڕەخنەشی لێ بەگیرێت؟
ئەگە جیا بوونەوە وەک شکستێک چاو لێکین با هۆکاری بەڕز بوونەوەکەی بەخینە بەر باس و خواست. ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان دەیبینێ و جیابوونەوەکان و خەڵکی بەردەم دادگاکان زیاترین ڕێژە هی هاوژینەکانی کەم تەمن و ژێڕ سی ساڵە و کمتر دەبینین کە سەروی سی ساڵ بن. بەو هۆکارگەڵیە:
1ـ نەوێ نوێ فەکتی ژیان و ئیدئالی ژیان لە سۆشیاڵمیدیا و لە سلیبریتییەکان زیاتر وەردەگڕن و ئەم شێوازی ژیان و ئیمکاناتەی ئەوان و لانیکەم بەشێکی بە مافی خۆیان دەزانن چ لەبواری کەڵپەڵی ژیان بێت، چ لەبواری شێوەی ژیان بێت، چ لەبواری تاک هاوبەشی ژیانیان بێت لەبواری جەستە، بیرکردنەوە، داهات و….
لەهەمان کاتیشدا ناکڕێ ڕۆڵی فیلمەکانی gem و کاناڵەکانی لەم شێوەیە کە بینرێکی زۆریان لەنێو بنەماڵەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کورد دایە ڕەچاو نەکین کە قێزەونانە و بە برنامە کار بۆ بەلاڕێکێشانی تاکی کۆمەڵگە دەکات کە زۆر کات دەتوانین بەشێکی جیابوونەوەکان بخەینە ئەستۆی ئەم برنامانە کە زۆر کات فیلمێک بە دڕێژای چند ساڵێک کە تێدا تەوای ئەو چند ساڵەی کە فیلمەکە درێژەی هەیە خەریکە بانگەشە بۆ ڕۆخاندی وەفاداری و پابند نەبوون بەژیانی هاوبەش و فرەخوازی بواری جنسی دەکا.
لەبوواری دەرووناسی کاتێک بیرۆکەیەک، یا ڕەفتارێک چەندین،چن جار دووپات ببێتەوە دەبێتە خووگرتن، لێرەش دا لەوانەیە هۆکاری دڕێژ کردنەوەی ئەم دڕامایانە هەر ئەو خووگرتنانە بە خەیانەت و فسادە ئەخڵاقییانە بێ کە ڕووی لەکۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتایبەت کوردی کردوە.
2ـ کێشەی ئابووری بەتایبەت بۆ چینی تازە گەیشتوو، بەڕز بوونەوی ڕێژەی هەژاری و بێکاری وا لە گنجان دەکات ژیانی هاوبەش پێکنەهێنن یان کاتێک شانیان خستە ژێری ئەو هێزەیان نەبێ کە توانای ڕاگڕتنیان بێت وازی لێبێنن.
3ـ دەرکی نابەجێی بنەماڵەی کچەکان وت ویست و خواستی زۆر زیادە لەڕادەیان و سەیرکردنی وەک مڵک وماڵیان و فرۆشتنیان بە کۆڕەکان. لێرەشدا بە هۆی نالەباری ئابووری و لاواز بوونی ئابووری دەبێتە هۆی سەختی ژیانی هاوبەش و لێکتڕازنی ژیانی هاوبەش یا نەچونە ژێر باری ژیانی هاوبەش و گرینگترین کێشەی تاکی دەست کورتی ئمرۆ کێشەی ماڵ و شوێنی نیشتەجێ بوونە، کە ناتوانین ڕەچاوی نەکەین،
4دەتوانین بەڵێین کە کۆمەڵگای کوردی لە وەڕچڕخانێکی تەواو دایە و تاکی کورد زۆر شتی بۆ نامۆیە و زۆر جاریش قێزەونەانەی ن دەتوانێ قەبووڵیان بکات، ن دەتوانێ ڕێگری لە پەڕەساندنی بەگڕێت بەتایبت پیاوانی کۆمەڵگە، لێرەدایە کە هێڵە سوورەکانی خۆیان پڕەنگ دەنوێنن دەبنە هۆکاری لێکتڕازان، لێرەش دا جێگەی باسە کە بیرۆکەی فێمێنیستی و مافی یەکسانی خوازی ژنان و کچان کە تا دۆینێکە خۆیان بە نامووسی بنەماڵەیان دادەنا و دواتریش نامووسی مێردەکانیان، ئەمجارەیە کچان بەو قەناعەتە فکریە گەیشتوون کە وەک مامۆستا هێمن دەفڕمێت : پەچە دەدڕێنن و چاڕشێوەکان لادەدن، هەرچند پیاوان بیانهەوێ ڕێگڕیان بن، ئەوانن پیاوان وەک بەحری مەند ڕام دەکەن.
4 ویستی ژنان لە ژیانی هاوبەش وەهای لێهاتووە کە پیاو دەبێ بە شێوەێکی لاکچری و سۆشیالمیدیایی کە تێدا ژیان یەکجار دوور لە ڕاستییەکان و پڕ لە هەموو ئەو شتانەیە کە بس میلیونێرێک توانای هەیە بەو ئاوات و خواستەیان بگەیەنێ و نەبوونی دەرکی نادروستە لە پیاوەکان و ژیانی هاوبەش. دواتریش ئەگەر ژنان خۆیان وەک کاڵایک سەیر نەکن بەڵکۆ ژیانی هاوبەش وەک شڕاکەتێک چاو لێکەن کە ژن و پیاو هەردووکی دەبێ بۆ ژیانی هاوبەش تێبەکۆشن نەوەک ئەوی پیاو ئەرکی سەرشانێتی و ژن بە هیچ شێوەیەک ئەوە بە ئەرکی خۆی نازانێت تا سووچیک لەو بارە وە ئەستۆ بگرێ و بەڵکۆ ئەگە بیکات پیاوەتی و نەشیکات دیسان مافی خۆیەتی، و لە هەمان کات دا پیاوانیش دەبێ بەو قەناعەتە فکرییە بەگن کە خاوەنی هاوژینەکەیان نین و دەبێ ڕێگە خۆشکەر بن بۆ ئەوەی ژنانیش شان بەشانی پیاوان بتوانن لە کۆمەڵگەدا بشداری بازاڕ و کەسابت بن، کە ناتوانی نەهی بەکین کە ئابووری باش ئەگە بەهێزترین کۆڵەکەی ڕاگرتنی ژیانی هاوبەش نەبێ، یەکێکە لە گرینگترینیان.
5جێگای باسە ئێستاش کە ئێستایە بشێک لە کچان و کوڕانی کۆمڵگەی کوردیش، بەدڵی خۆیان ژیان هاوبش پێک ناهێن ولەژێر کاریگەری بنەماڵە دا لەگەڵ کەسێک کە هیچ هەست و خۆشەویستییەکیان لە نێواندا نییە هاوژین ئەبن کە ئەگە نەبێتە هۆی جیابوونەوە، دەبێتە هۆی جیابوونەوەی ڕووحی و نەبوونی ئەو گرم و گۆڕیەی کە دەبێ لە نێو ژیانی هاوبش دابێ.
6کۆمەڵگەی کوردستان و بەگشتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئێستا تێکەڵێ لە کولتووی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتییە. ئەو جلەی ئێستا کاتی هاوسەرگیرییەتی دەتوانین بەڵێن ئاخرین هەناسەکانی جیلی لەژێڕ کاریگەری سونەتی و کۆمەڵگەی کلاسیکە، بەشێوەیەک کە جیلەکانی داهاتووی کۆمەڵگە ئەم گۆشارەی سونەتی و باوەیان لەسەر نابێت، کۆمەڵگای سونەتیش باوێکی ئەوتۆی نامێنێ، ئەوەش دەکڕێ ئاماری جیابوونەوە لە داهاتوو لە بەڕاورد بە ئێستا ڕوو لە بەڕز بوونەوی زیاتریش بێت.
ئەو بابەتە لە ژومارەی ٦١ی گۆڤاری “ژنان”دا بڵاو بووەتەوە