راپۆرتی بەشداری هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە 22 مین کۆنگرەی ژنانی سوسیالیست ئێنتێر ناسیۆنالدا
ڕۆژی هەوەلی کۆبونەوە واتە دوشەممە ٢٠٢٢/١١/٢١ ی زایینی، تەرخانکرابوو بۆ کۆبوونەوەی پێش کۆنگرەی واتە پێداچونەوە بە راپۆرتی کاری بەرێوەبەری پێشوو.
ئەرکی ئامادە کردنی رەشنووسی چۆنییەتی دەستەبەرکردنی یەکسانی رەگەزی لە ناوئیس یای ورێکخراوی ژنانی سۆسیالیست ئێنتێر ناسیۆنال و رێکخراوەکانی ئەندام لە کۆنگرەی پێشوو لە کارتێگێنا سپێردرابوو بە وەفدێک کە ئەو وەفدە رەشنوسەکەی بۆ دەنگی متمانەوەرگرتن هێنابوو بۆ کۆبوونەوەی پێش کۆنگرە.
وەفا سکرتێری ژنانی سۆسیالیست ئینتێرناسیوناڵ دوای کردنەوەی رەسمی کۆبونەوەکە سپاسی وەفدەکەی کرد و دەرگای باس لە سەر ئەم ئایین نامەی کردەوە. هەموو جێگرانی سەرۆکی سۆسیالیست ئێنتێر ناسیۆنالی ژنان وەک بەرەیوەبەرانی دەورەی پێشوو لە سەر چۆنییەتی کار لە سەر ئەم داکومێنتە و ستراتێژی کار پێکردن بەو ئاییننامەیە بەشداری باسەکە بوون و لە دواییشدا ئایین نامەکە بە تێکرای دەنگ پەسەند کرا.
بەپێی ئەو ئایننامەیە ئێس یای و رێکخراوی ژنانی ئێس یای و هەموو رێکخراوەکانی ئەندام ئەرکدار دەکرێن بە رەچاو کردنی کۆتای بەشدار کردنی ژنان بە کۆتای ٥٠ بە ٥٠ لە بەرێوەبەی سیاسی و لە دەرکەوتنی ژنان لە مەیدانی کردەوە دا.
هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنان پێک هاتبوو لە بەرێزان خاتوو «مەحبووبە ڕەحیمی» بەرپرس، «کەژاڵ نەقشبەندی» جێگری بەرپرس، «لەتیفە جەباری» ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات و هاوڕێیان «گەلاوێژ محەمەدی»، «دەریا نەقشبەندی» و «گوڵاڵە شەرەفکەندی».