سەردانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە مەزارگەی مام جەلال تاڵەبانی

AddThis Social Bookmark Button

سەردانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە مەزارگەی مام جەلال تاڵەبانیهەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی کرد. رۆژی چوار شەممە ١٩ / ٧/ ١٣٩٦ بەرامبەر بە ١١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی هەئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی سۆهەیلا قادری سکرتێری یەکیەتیی ژنان و

بە هاوڕێیەتی خاتوو نەسرین حەداد ئەندامی رێبەریی حیزب و خاتوو چیمەن تۆفیق لێپرسراوی لقی کۆیەی یەکێتیی ژنانی کوردستان و کۆمەڵێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەریی و ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی هەموو ئەندامانی ئەو یەکیەتییە چوونە سەر مەزاری مام جەلال تاڵەبانی و لە رێورەسمێکی تایبەتدا رێزیان لە تەمەنێک لە خزمەت و تێکۆشانی ئەو رێبەرە گەورەی کورد گرت.
لە سەرەتایی رێورەسمەکەدا هەیئەتی یەکیەتیی ژنان بە شێوەیەکی شایستە و لە رێپێووانێکی فەرمیدا بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە چونە سەر مەزاری مام جەلال و لە لایەن بەڕێزان سۆهەیلا قادری و نەسرین حەداد تاجە گوڵی رێز و وەفا لە سەر گڵکۆی مام جەلال داندرا.
بە دوای ئەودا کیژۆڵەی هونەرمەند و دەنگخۆش کوردستان عەزیزیان ئەندامی لاوی یەکیەتیی ژنان مەقامێکی بە سۆز کە هۆنراوە و ئاوازی خۆی بوو بە دەنگە سیحراویەکەی چڕی.
بە دوای ئەودا پرسەنامەی یەکیەتیی ژنان لە لایەن سکرتێری یەکیەتی ژنانەوە خوێندرایەوە .
دەقی پرسەنامەکە بەو شێوەیە بوو:
پرسەنامە بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی
خەڵکی خەباتکاری کوردستان :
هەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادر و ئەندامانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان :
هەواڵی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری عێڕاق و سکرتێریی گشتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان خەمبار ودڵگرانی کردین . کۆچی سەرکردەی کارێزما و لێهاتووی شۆڕش و خەباتی کوردایەتی و هێزی پشتیوانی سەردەمی سەختی خەباتی رۆژهەلاتی کوردستان ،بە خەسارێکی گەورە بۆ نەتەوەکەمان دەزانین . هیوادارین دوای ئەو کۆستەش گەلەکەمان بە گشتی و یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان بە تایبەتی چۆک دانەدەن تا وەدی هاتنی ئامانجە بەرزەکانی شەهیدانی کوردستان بە گشتی و شەهیدانی سەرکردە و رابەرانمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان .
بەو هیوایە هەر وەک چۆن جەنابی مام جەلال سیمبوولی ئاشتی و پێکەوە ژیان بووە لە عێڕاق و کوردستان بە تایبەتی ،کۆچی دواییشی ببێتە هەوێنی ئاشتەوایی گشتی و ئاشتەوایی نەتەوەیی و نێو ماڵی کورد بە تایبەتی .
شیاوی باسە هەر ئەو هەیئەتە کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی مامۆستا کەریم زەند ، نووسەر و رووناکبیری گەورەی کورد و مامۆستای کوردایەتی کە مامۆستای قوتابخانەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بووە ،سەردانی ماڵی کۆچکردوویان کرد و لە نزیکەوە سەرەخۆشیان لە ئامینە خانم هاوسەری کۆچکردوو مامۆستا کەریم زەند و بنەماڵەکەی کرد وهاوخەمی و هاودەردی خۆیان و هەموو ئەندامانی رێکخراوەکەیان بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و خەڵکی شاری سلێمانی راگەیاند.

youtobe1

لاپەرەی یوتوب لە سەر ماڵپەرەکەمان

youtobe2

لاپەرەی تایبەت بە ساڵەکانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣

youtobe3