کۆبونەوەی ناوەندی ژنانی رۆژهەلات، بۆ بایکۆت‌کردنی هەڵبژاردنی ٢٩ی بانەمەڕ لە ئێران

AddThis Social Bookmark Button

کۆبونەوەی ناوەندی ژنانی رۆژهەلات، بۆ بایکۆت‌کردنی هەڵبژاردنی ٢٩ی بانەمەڕ لە ئێرانرۆژی شەممە ١٦ی بانەمەڕ بە مەبەستی بایکۆت‌کردنی هەڵبژاردنەکانی ٢٩ی بانەمەڕ ، ژنانی لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی بە ڕێكخستنی خۆپێشاندانێک لە سەرجەم خەڵکی کوردستان بەتایبەتی ژنان و کچانی چالاک داوایان کرد کە

بە بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە هیچ کام لە پێورەکانی دێموکراسی و مافی شارۆمەندی پێرەو ناکات، دەنگی نارەزایەتی خۆیان بخەنە پاڵ کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە.
لە خۆپێشاندانە‌دا کە بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ژنانی سەر بە لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان کە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمانی هەولێر بەڕێوەچوو، سەرەتا راگەیاندراوی ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات لە لایەن سوهەیلا قادری سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان پیشکەش کرا. لەو ڕاگەیاندراوەدا بە ئاماژەدان بە دۆخی سیاسی و کۆمەلایەتی ئێستاکەی ئێران و بەتایبەتی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و هەڵاواردن و دووچاوەکی بە نیسبەت ژنان لە سیستمی کۆماری ئیسلامی‌دا ، پەیامی خۆیانیان بە خەڵکی رۆژهەڵات بەتایبەتی کۆمەڵگەی ژنان ڕاگەیاند.
لە بەشێک لەو ڕاگەیاندراوە هاوبەشە‌دا هات بوو، ئەوەی لەم کاتەدا ئێمە وەک ناوەندی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەم هەڵبژاردنانە دەگەین ئەوەیە کە ئەم بە ناو هەڵبژاردنانە ئەگەر بۆ بەشێک لە ئەقلییەتی پیاوسالارانە کە دەرهاویشتەی کۆماری ئیسلامییە مانای هەبێ، بەدڵنیاییەوە ناتوانێ بۆ ئیمەی ژنان واتادار بێ.
ئەم بێواتاییە لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە بەر لە هەموو شتێک یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی لە بنەڕەتدا ژنان لە بەرێوەبەری وڵات بێبەری دەکات و بە بێ سڵکردنەوە ژنانی وەک هاوڵاتیانی پلە دوو و سێ هەژمار دەکات. بەلەرچاوگرتنی راستییە حاشا هەڵنەگرەکان، ژنانی رۆژهەڵات دەبێ وڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە کە ئایا ئامادەن بەشداری ئەم سوکایەتی و کۆیلەبوونە بن یان دەیانهەوێ توانا و هێزی خۆیان بەرانبەر بەم ئەقلییەتە پێشان بدەن.
لە کۆتایی ئەو پەیامەدا هاتووە، ئێمەی ژنانی رۆژهەڵات جیا لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەقلییەتە ژن کوژەکەی بایکۆت دەکەین، لەهەمانکاتدا بەتەمای ئەوەین کە ئەم بایکۆتکردنە شێوەی چالاک بە خۆیەوە بگرێت و لەم بوارەدا ژنانی رۆژهەڵات هاوشان لەگەڵ رۆڵەکانی نیشتمان، هەڵبژاردن بکەن بە گۆڕەپانێک کە هەم هێز و ئیرادەی ژنانی رۆژهەڵات پێشان بدات و هەمیش یەکگرتووی و یەک دەنگی خەڵکی رۆژهەڵات بەرجەستە بکاتەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە کەمپەینێکیش راگەیاندرا، کە فاتمە عوسمانی سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە کورتی سەبارەت بە کەمپەینەکە لە ژێر ناوی( لە پێناو ژنانی وڵاتەکەم ئەمڕۆ شار چۆل دەکەم) بۆ ئامادەبووان دوا.
ناوبراو لەو پێوەندییە‌دا وتی: داوا لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین کە لە رۆژی هەڵبژاردنەکان شار چۆڵ بکەن. هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی هەر مانا و واتایەکی هەبێ، بەڵام بۆ ژنان بێ واتادارترین بابەتە. لە بەر ئەم هۆیە هەڵبژاردنەکان وەک سووکایەتیەک دەزانین بەرانبەر بە ژنانی وڵاتەکەمان و بەشداری لەم هەڵبژاردنانە وەک بەشداری لە سووکایەتی بە ژنانە، بەتایبەت ژنی کورد کە هەڵگری بەها و سەروەرییەکی زۆرە لە کۆمەڵگا و بزاڤی رزگاریخوازی کوردا.
شایانی باسە ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات لە ٥ رێکخراوی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووە کە بریتین لە: رێکخڕاوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان، ئاسۆی ژنی کورد، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات و یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران.

youtobe1

لاپەرەی یوتوب لە سەر ماڵپەرەکەمان

youtobe2

لاپەرەی تایبەت بە ساڵەکانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣

youtobe3