بەرێوەچوونی کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی رۆگەلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ

AddThis Social Bookmark Button

بەرێوەچوونی کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی رۆگەلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ ـ ٠٤ ـ ٢٠١٧ی زایینی، کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی رۆگەلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە سەر پەرستی کۆمیتەی وڵات بەرێزان فەوزیە ئەحمەدی و مەحبوبە ڕەحیمی بەرێوەچوو..

سەرتا لە لایەن مەحبوب رەحیمی بەرپرسی یەکیەتی ژنان لە نۆروێژ وێرانی بەخێرهاتنی بەشداربوان و سوپاسی میوانداریەکەیان، باسێکی لەسەر گرتنی کۆنفرانس و شێوەی کارکردنی یەکیەتی ژنان لە دەروەی وڵات و بەتایبەت لە نۆروێژ کرد، خاتوو مەحبووب لە بەشێک لە باسکەی دا  گوتی: ٧١ یەک ساڵە یەکیەتی ژنان دامەزراو شانبەشانی پیاوان بۆ ماف و ئازادیەکانی ژنان بەگشتی و ژنی کورد بەتایبەتی خەبات دەکات، هەر بۆیە یەکیەتیی ژنان بەپێویستی زانی کە کۆمیتەیەکیش لە ناوچەی رۆگەلاند دامەزرێنێ.
داوتر هاورێ فەوزیە ئەحمەدی ئەندامی کۆمیتەو بەرپرسی بەشی تەشکیلات باسێکی لە سەر چۆنیەتی بوون بە ئەبدام وەزیفەکانی هەر ئەندامێک پێشکەش کرد.
دواین بەشی کۆنفرانس هەڵبژاردنی کۆمیتەی نوێی رۆگەلاند بوو کە ئەو بەرێزانە دەنگی متمانەی بەشداربوانی کۆنفرانسیان بەدەست هێنا.
١ کوێستان قازانی
٢ ئایشێ ساڵحی
٣ نەسرین نەجاری
٤ فەریبا رەشیدی
٥ سەروین عەبدوڵا
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی نۆروێژ
١٧ ـ ٠٤ ـ ٢٠١٧ ی زائینی

youtobe1

لاپەرەی یوتوب لە سەر ماڵپەرەکەمان

youtobe2

لاپەرەی تایبەت بە ساڵەکانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣

youtobe3