بەرێوەچوونی کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ

AddThis Social Bookmark Button

بەرێوەچوونی کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٧ کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە شاری لینشۆپینگ بە مەبەستی گرتنی کۆنفرانسی ساڵانە لە دەوری یەک کۆبوونەوە و لە چەند کاتژمێر دا باسیان لە سەر کار و چالاکی و پلانی ساڵانەی خۆیان کرد.

سەرەتا لە لایەن خاتوو زەینەب عەبدی وەک بەرپرسی کاتی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە شاری لینشۆپینگ بەخێرهاتنی بەشداران کرا و بە ڕاوەستانی ساتێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و یەکسانی کاری کۆنفرانس دەستی پێکرد و دواتر خاتوو زەینەب ئامانج و مەبەستی سەرەکی کۆنفرانسی بۆ بەشدار بووان باس کرد و لە سەریەک کورتە راپۆرتێکی لە سەر چەند مانگی کاری کۆمیتەکەیان پێشکەش کرد و داوای لە خاتوو کوێستان بابایی و ەک بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سوئێد کرد کە کاری کۆنفرانس و ئەرکەکانی دیکەی کۆنفرانس وە ئەستۆ بگرێ.
خاتوو کوێستان بابایی وێرای ڕیزگرتن لە کاری کۆمیتەکانی پێشوو، کاری کۆمیتەی لینشۆپینگی بە بەرزی نرخاند و گووتی کە یەکێک لە کۆڵەکە ئەسڵی‌یەکانی کاری یەکیەتیی ژنانی گشتی لە سوئێد ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە شاری لینشۆپینگ بووە و هەمیشە بە چاوی ڕێزەوە سەیری کار و چالاکی و هەڵسوورانیان کراوە و لەو دەرفەتە و لەو کۆنفرانسەش دا هیوا دەخوازین کە هەموو لایەک خۆیان بۆ وەرگرتنی بەرپرسایەتی و بۆ چالاکتر کردنی کۆمیتەکە خۆیان ئامادە بکەن و لاپەرەیەکی نوێی کار و تێکۆشان هەڵبدەینەوە.
دواتر بەشداران تێ‌بینی و پێشنیار و ڕەخنە و پلانی کاری خۆیان بۆ چالاکتر کردنی کۆمیتەکە باس کرد و لە سەریەک باسیان لە گرفت و کێشە و کار و ئەرکی ڕێکخراوەکەیان کرد و کۆمەڵێک پێشنیار و پلانیان بۆ داهاتووی خۆیان پێشکەش بە کۆنفرانس کرد و بە گشتی ئاوڕ لە کار و ئەرکەکان و لە شێوەی بەریوەبردنی ئەو کۆمیتەیە درایەوە.
دواین بەشی ئەم کۆنفرانسە بەشی هەڵبژاردن بوو کە لە سەریەک کۆمیتەیەکی ٥ کەسی هەڵبژێردرایەوە بۆ ئەوەی ئەم ڕێکخراوەیە ڕێچکەی کاری خۆی درێژە بدات.
کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ

youtobe1

لاپەرەی یوتوب لە سەر ماڵپەرەکەمان

youtobe2

لاپەرەی تایبەت بە ساڵەکانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣

youtobe3