بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە بیستەمین فێستیڤاڵی پراید دا

AddThis Social Bookmark Button

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە بیستەمین فێستیڤاڵی پراید دارۆژی شەممە، رێکەوتی ٤ی ئاگۆستی ۲٠۱۷ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی بەرێوەبەری و ئەندامانی شاری ستۆکهۆلم بەشداریان لە ستۆکهۆڵم پرایددا کرد. ئەو فێستیڤاڵە، فێستیڤالێکی جیهانیە و هەموو ساڵێ لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوودا بەمەبەستی رێزگرتن لە هاورەگەزخوازکان بەڕێوە دەچێ.

ئەو فێستیڤاڵە بۆ ماوەی حەوتوویەک بەردەوام بوو و لە رۆژی شەممەدا نزیکەی نیو میلیۆن کەس بۆ تەماشاکردن و بەشداریی کردن لەو رێورەسمەدا روویان کردبووە جەرگەی شاری ستۆکهۆڵم.

یەکیەتی ژنانیش وەکوو ڕێکخراوەیەکی دێموکرات هاوکات لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کوردان بە رێپێوان و سەما و شادی کردن بەشداری رێوڕەسمەکەیان کرد و پشتگیری خۆی بۆ هەموو تاکێکی کۆمەڵ بەبێ جیاوازی رەگەزی و لە ژێر ناوی love is love no matter gender نیشاندا.
شایەنی باسە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان دێموکراتی کوردستان بە جلوبەرگی رەنگاورەنگی کوردی و ئاڵای کوردستان دیمەنێکی سەرنجراکێشیان دروست کردبوو.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان ـکۆمیتەی سوئێد

 

 

youtobe1

لاپەرەی یوتوب لە سەر ماڵپەرەکەمان

youtobe2

لاپەرەی تایبەت بە ساڵەکانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣

youtobe3