کۆبوونەوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی لینشۆپینگ

AddThis Social Bookmark Button

کۆبوونەوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی لینشۆپینگڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی٠٤ ـ ٠٦ ـ ٢٠١٧ کۆمیتەی لینشۆپینگی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی خۆی لەم شارە پێکهێنا.
سەرەتا کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک بێ دەنگی دەستی پێکرد.

پاشان لە لایەن خاتوو گزینگ نەبیزادەوە بەخێرهاتنی هەموو ئەندامان کرا و داوای لە خاتوو کوێستان بابایی بەرپرسی کۆمیتەی سوئێدی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان کرد کە لەسەر کۆبوونەوەکە چەند ڕونکردنەوەیەک بدات.
کوێستان بابایی پاش بەخێرهێنانی ئەندامان باسێکی کورتی لەسەر کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان و کار و چالاکی و هەڵسوورانی دیاری ئەم ڕێکخراوەیەی لەم شارە کرد و دواتر داوای لە بەشداربوان کرد کە بیروڕا و تێبینی و پێشنیارەکانی خۆیان بۆ هەرچی باشتر کردن و نەوژەن کردنەوەی ئەم کۆمیتەیە بێننە بەرباس.
شایەنی باسە پاش دوو کاتژمێر باس و ڕاوێژ کردن و بیرورا گۆرینە لەسەر کار و ئەرکەکانی یەکیەتیی ژنان لەم شارە چ لە ڕابردوو و چ لە داهاتوو دا چەند کەس لە بەشداران بۆ کار و ئەرک وەئەستۆ گرتنی یەکیەتیی ژنان لە لینشۆپینگ خۆیان بەربژێر کرد و لە ئاکام دا کۆمیتەیەکی نوێ بۆ ڕاپەراندنی کار و ئەرکەکان و بەرێوەبەری هەڵبژێردران و لەم پەیوەندی‌یەدا دەستەی هەڵبژێردراو ، ئامادەگی خۆیان بە هاوکاری ئەندامان لەو شارە بۆ ڕاپەراندنی کار و ئەرکەکان ڕاگەیاند.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی لینشۆپینگ

youtobe1

لاپەرەی یوتوب لە سەر ماڵپەرەکەمان

youtobe2

لاپەرەی تایبەت بە ساڵەکانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣

youtobe3