کۆبوونەوەی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد

AddThis Social Bookmark Button

کۆبوونەوەی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێدرۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦-٠٢-٢٠١٧ کۆمیتەی بەرێوەبەری هەڵبژێردراوی کۆنفرانسی ٢٠١٧ ی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لەسوئێد یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە شاری ستۆکهۆڵم پێک هێنا. سەرەتا ئەندامانی کۆمیتەی بەرێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان چاویان بە یەکێک لە بەرپرسانی ئابێ ئێف بەناوی خاتوو جێنی آندێرسۆن کەوت.

لەو دانیشتنە دا ئەندامانی کۆمیتەی بەرێوەبەری باسیان لە کار و تێکۆشانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوئێد کرد و لە سەر شێوەی کارو چالاکییەکانی خۆێان زانیاریان دا بە خاتوو جێنی و هەروەها جێنی،ش بە نۆبەی خۆی هێندێ خاڵی پێویستی سەبارەت بە کاری رێکخراوەی باس کردن و هاوکات هەردوو لا بڕیاریان دا کە لە داهاتوو دا هاوکاری یەکتر بکەن. شایانی باسە ئەو کۆبوونەوە زیاتر لە ٢ کاتژمێری خایاند.
کاتژمێر ١٣:٣٠ ی دوا نیوەرۆی ئەو رۆژە، کۆمیتەی بەرێوەبەری کۆبوونەوەی خۆی بە مەبەستی دابەش کردنی بەرپرسایەتی‌یەکان و دارشتنی بەرنامەی کاری ساڵی ٢٠١٧ یەکیەتیی ژنان دەست پێکرد.
دوای ئەوەی ئەرک و بەرپرسایەتیەکان دەستنیشان کران، هەر کام لە هاوڕێیان پێشنیاری خۆیان باس کرد و دوای شرۆڤە و قسە کردن لە سەر خاڵەکان، پاشان بڕیاری گشتی لەسەر ئاییننامە و بەرنامەی کار ساڵی ٢٠١٧ درا بۆ جێبەجێکردنیان. پێویست بە ئاماژەیە کە کۆبوونەوەکە تا کاتژمێر ١٧ی ئێوارەی خایاند.

٢٧-٠٢-٢٠١٧

youtobe1

لاپەرەی یوتوب لە سەر ماڵپەرەکەمان

youtobe2

لاپەرەی تایبەت بە ساڵەکانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣

youtobe3